باشت/Başt: ن:[ کوردستان][ چێۆ] شارۆچکەی باشت( باشەت) دەکەوێتە شاری گەچساران( ئیمام زادەجەعفەر) لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکانی کۆهگیلویە و بۆیەرئەحمەد، لە دەڤەری زیرکۆ. لە باکوورەوە سنووردارە بە ناوچەی چێرام( چورام)، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا بەشی ناوەڕاستی شاری مەمسانی، لە باشوورەوە تا گوندی بێکەش دۆ( شاری مەمسانی) و(شاری گەچساران)، لە ڕۆژئاواشەوە سنووردارە بۆ گوندەکانی بۆیەرئەحمەد گەرمسیری. مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی دروستبوونی شارستانی ئیلامی یان دەوروبەری 2700 ساڵ پ. ز. دەکەوێتە سەر زنجیرە چیاکانی زاگرۆسەوە.

.

.

.

.