پچڕ/piçiř: ڕەگ:[ پچڕین] بچڕ، پساو، کەرتبوونی شتێک.
پچڕان/piçiřan: کتن:[ پچڕ+ ئان][ کارابزر]
1 – بچڕان، بزدان، پسان، قەتیان، قاتیان : کەرتبوونی هەوڕ و تەل و هێندێ شتی تر، پسانی گیاندار
:: پچڕام : پسام.
2 – دابڕان، نابەردەوڕمی.
پچڕاندن/piçiřandin: کتپ :[ پچڕ+ ئاندن][ ئەکتێڤ]
1 – پساندن، قەتاندن، کوتکردن، قرتاندن. پچڕین، لێکجیاکردنەوە؛ زۆری بۆ هێنان و لەبەر یەکترازاندنی تشتێک.
2 – پڕپێدان بەشتێک و بەزۆر وەرگرتنی لەدەستی کەسێک.
3 – [ مجـ] شەکەتکردن و زۆرکاربە کەسێک کردن.
پچڕاندنەوە/piçiřandinewe: کتپ: پساندنەوە، قرتاندنەوە.
پچڕانن/piçiřanin: کتپ: پچڕاندن.
پچڕانەوە/piçiřanewe: کتپ: پسانی کشتەکی ملوان کە و تەزبیح و هەموو شتێکی هۆنراوە.
پچڕاو/piçiřaw: ئانفا: شتێکە کەپچڕابێت.
پچڕپچڕ/piçiřpiçiř: ئانتـ: شتێکە لە گەلێک لاوە پچرابێت. گووفتەی بزربزر
:: قسەکانت پچڕپچڕن.
:: کارەکەت پچڕپچڕە :c کردەوەیەکە سەروبەری نەبێت.
پچڕپچڕبوون/piçiřpiçiřbûn: کتن: پارچەپارچە بوون.
پچڕکان/piçiřkan: کتپ: پسان.
پچڕکاندن/piçiřkandin: کتپ: پساندن.
پچڕپچڕکردن/piçiřpiçiřkirdin: کتپ: پارچەپارچە کردن.
پچرۆک/piçiřok: ئانتـ:[ پچڕ+ ئۆک] شتێکە کە زوو ببچڕێت.
پچڕیاگ/piçiřyag: ئانفا:[ ئەردە] پچڕیاو.
پچڕیان/piçiřyan: کتن:[ پچڕ+یان] پچران.
پچڕین/piçiřîn: کتن:[ پچڕین ]
1 – کردنەوەی شتێک لە شتێک بەنهێم.
2 – پڕبە تشتێکدادان و بەزۆر لەدەست دەرکیشان.
پچڕینەوە/piçiřînewe: کتپ:
1 – باڕندنی یەکێک لە یەکێک یان لەشتێک
:: چاکم لەقومار پچڕییەوە.
2 – شالاوبردن بۆ یەکێک و ڕنینەوەی ئەندامی.
3 – سەندنی شتێک لەیەکێک بەزۆر
:: بەسم پچڕەوەوە.
.
.
.
.