پسان/pisan: کتن:[ پس+ ئان]
1 – بڕان_ بڕیان، پەچڕان، پچڕان، پرچان_ پرچیان( ئەردە، زێ)، قەتیان( کباک)، قرتان_ قڕتیان، قوڕمسان، کوتبوون : لەبەریەکچوون و کوتبوونی رێسراوە.
2 – تۆپینی گیاندار لەبەرماندووی وهەڵاتنی زۆر.
3 – [مجـ] هیلاک بوون، ماندووبوونی لەرادەبەدەر.
:: پسام هێندەم کار کرد.
پسانەوە/pisanewe: کتن:[ پسان+ ئەوە]
1 – دیسان لێکهەڵپچڕانی ریسی لێکبەستراو.
2 – کۆتایی پێهاتن، بڕانەوە، پچڕانەوە.
:: ئەو هەموو سرت و خورتە تان لە چیە، هەرنەپساوە. تەزبیحەکەم پسایەوە.
3 – سەرهەڵدانەوەی برین، کرانەوەی دەمی برین.
پساندن/pisandin: کتپ:[ ئاڤێسـتا: ڤی سەئێد][ پەهلەوی: ڤیسەستن، ڤیسیستەن، ڤیساندەن]
1 – بچڕاندن _ پچەڕاندن _ پچڕاندن _ پچکاندن، پرووکاندن، قەتاندن، قرتاندن، کوت کردن، لەبەریەکبردن : کوتکردنی ڕێسراوی درێژ وبەنوداو.
2 – [ مجـ] تۆپاندن و کوشتنی ووڵاخ و ئاژەڵ بەکاری زۆر لێکیشان و ماندووکردنیان.
:: هێندەت ئەو ئەسپە تاوداوە، بەستەزمانەت پساندووە.
3 – [ مجـ] هیلاک کردن، ماندوو کردنی لەرادەبەدەر.
:: هێندەم کارلێکێشا پساندم.
پساو/pisaw: ف:[ دۆخی ڕابردووی( پسان)ـە] پچڕاو، پچکاو.
.
.
.
.