پرزە/pirze: ن:

1 – هەناسە، هێزوتوانا

:: پرزەی باییم، بێهومێدی کردم.

2 – قەسەڵ : بەرماوی ئاڵف لە ئاخوور دا.

3 – لەتە قامیشی باریک، پووشی باریک و تیژی گیا.

4 – فرکاندن، هەڵپایواندن، رێک خستنی جلی قوڕاوی تا قوڕەکە ی لێهەڵوەرێت.

5 – بەش و ماف

:: هەمووی خوارد پرزەی منی بای.

6 – [ کهـ] ئارەزوو

:: پرزەی لێوی تێت.

پرزەبڕان/pirze biřan: کتن:[ پرزە+‎ بڕان] بەش بڕان، بەش خوران، بێبەشبوون. 

پرزەبڕین/pirzebiřîn: کتپ:[ پرزە+‎ بڕین]

1 – ماف خواردن، بێبەش کردن.

2 – بێتاقەت کردن، هێزبڕین.

{

ئەیانکوت کورد ڕاپەڕیوە

پرزەی حوکماتی بایوە

}{ هەژار}.

پرزەپرزە/pirzepirze: ئانتـ: 

پرزەپرزەکردن/pirzepirzekirdin: کتپ: 

پرزەچنین/pirzeçinîn: کتن:[ پرزە+‎ چنین] هێزلێبڕین، پرزەلێبڕین.

{

رۆژ دێ مانگ هەڵدەوێزنێ

مانگ پرزەی ساڵ دەچنێ

}{ هێدی، ل، 320}.  

پرزەلێبڕان/pirzelêbiřan: کتن: لەتاقەت کەوتن، ماندووبوون، هێزلێبڕان

:: هێندە مانوو بووین پرزەمان لێبڕا.

پرزەلێبڕاو/pirzelêbiřaw: ئانفا: هێزلێبڕاو، شەکەت بوو: کەسێکە هەناسەی سوار بێت و لەکاتێکدا زیانێکی زۆری لێکەوتبێت.  

پرزەلێبڕین/pirzelêbiřîn: کتپ:

1 – بەش لێخواردن، ماف خواردن.

2 – ماندووکردن، بەزاندن، هێزلێبڕین.

{

منیش زۆرداری پرزەی لێ بایوم 

منیش بەدکاری بواری لێ تەنیوم

}{ هێمن}.

.

.

.