لێزم/lêzim: ن:[ خێز][ کباک] خزمی نزیک، خنام( کباک)، خوێش : کەس و کاری مەردووم.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 781} 

{

ئیرۆ وەرن لێزم وەرن؛ جیران و خەلقێ هێشەتێ
هوون رایەکێ ل من بکن؛ ئیرۆ قەوی گریا مە تێ

}{ فەقیێ تەیران}

لێزمتر/lêzimtir: ئانتـ:[ خێز][ کباک] خزمی دوور. 

لێزمتی/lêzimtî: نچ:[ خێز][ کباک] خزمایەتی.{ گیوی، ل، 841} 

.

.

______________

لێزم/lêzim: ن:[ کباک][ شنگار] فەرە _  فەرزە، پێدڤی یە.

.

_______________

لێزم/lêzim: ن:[ کەش][ کناو] ڕێژنەباران.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 781}

لێزماو/lêzimaw: نتـ:[ کەش][ کناو] سەیل : لافاوی دوای ڕێژنەباران.{ گیوی، ل، 841} 

لێزماهی/lêzimahî: نتـ:[ کەش][ کناو] تەڕایی زۆر. 

لێزمە/lêzime: ن:[ کەش][ هـ، شا، زەن] خوڕمەی باران، ڕێژنە. 

.

.

.

.