تارم/tarim: ن:[ کشت] خەرمانی گێرەکراوی بەربا نەدراو.
.
.
_______________
تارم/tarim: ن: دەستە، تاقم، جەڵەب.
.
.
________________
تارم/tarim: ن:[ ئەند]
1 – تارمە: هەیوانی سەردانەپرشڕاو، بەربێڵایی، کەپر.[ع : طارم][ گر: taronana]
2 – داربەستی مێو و ئەو گیایانەی کە ناتوانن خۆراگرن.
3 – چادر و دیوەخانی چادر.
4 – پەرژینی بەرهەیوان کە لە ئاسن دروست دەکرێت.( ع : موحەجەرە).
5 – تاق، گومبەز.
تارمە/tarime: ن:[ ئەند] بانیژە، بانیجە، سەربانووچکە، بانجیڵە: ژوورێکی نزمە کە سەربانەکەی وەکوو بەرهەیوان یا حەوش بێت بۆ ژوورێکی بەرز، کە لەسەریەوە بێت(سنـ).
{
لە تارمەی روو بە مەغریب خۆی نیشان دا ئەو کڵاولارە
وتم یاران کە حەشرە رۆژ لە مەڕغریب وا عەیانی کرد
}{ ئەحمەد موختار}.
.
.
.
.