تاش ¹ /taş: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی( تاشای، تاشین، تاشتەی)]

1 – تیش، تەراشکراو.

2 – پاشگرێکە لە زمانی کوردی کە دەلکێت بە ناو و ناوێکی نوێ دروست دەکات

:: بەرتاش.

:: دارتاش.

:: سەرتاش.

تاشای/taşay: چ:[ هـ][ تاش+ ئای] تاشین.

تاشتەی/taştey: چ:[ هـ ] تاشین، تراشین.

تاشەر/taşer: نفا:[ تاش+ ئەر] کەسێک کە شتێک دەتاشێت.

تاشتش/taştiş: نتـ:[ کباک، زا] تاشین.

تاشران/taşiran: کتپ:[ هـ] تاشیا.  

تاشراو/taşiraw: نفا:[ تاشران( تاشان _ تاشین)] تراشراو : هەر شتێکی کە تاشرا بێت.

تاشین/taşîn: کتن:[ هیک: تاشتی، تەکش][ ئێک: تەخش][ ئاڤێسـ: تاش، تەش][ سوغ: تەش][ پهـ: تاشتەن، تەشییتەن، تاشیتەن][ فار: تراشیدن][ ل: تێراشتێ][ پەش: تەراشێدل][ تات: بێتاشە ستەن][ گیل: تاشتەن] تەراشین، تەراشکردن.

1 – لێدان و بڕینەوەی تووکی سەر و بەر.

2 – دادانی کەرەسەی چێوی و دار.

3 – کڕاندنی شتی زێدە.

4 – لێک و لووس کردنی تەختە و چێو.

5 – لێک و لووش کردنی بەرد و مجەسەمە.

6 – [ ئەردە] دروێنەکردن، دروونەوە.

.

.

___________     

تاش ² /taş: ن:[ هـ، ئەردە] رەوەز، گاشەبەرد، تاسەبەرد : بەبەردێک دەگوترێت کە ساف ولووس بێت.

{ دیارە وشەیەکی دیکەش بۆتاش هەیە، کە ئەوەش (تات: تەخت: ساف و لووس)}{ج. نەبەز}

{

تای بەڕەزای شەنگ عەنبەربۆی شەوڕەنگ

پەخش بێ نەرووی تاش ئەلحەد سەرای سەنگ

}{ مەولەوی}.

تاشەبەرد/taşeberd: نتـ:[ تاش+ ئە+بەرد] رەوەز: بەردی یەکپارچەی گەورە.

تاشەتەوەنی/taşetewenî: نتـ:[ هـ][ تاش+ ئە+ تەوەن+ ئی] تاتەبەرد.

تاشەی کوچک/taşey kuçik: نتـ:[ تاش+ ئەی+ کوچک] تەختە بەردی گچکە.

.

.

.

.