کڕنوو/kiřnûş: ن:[ کڕ+ نوو]
کڕنووش/kiřnûş: ن:[ کڕنوو+ ش] ئیکلام( ئیکرام : اکرام( ع))، کڕنۆش : چەمانەوە بۆ کەسێ یان گۆڕێک، خۆبچووکەوکردن بەلای کەسێکەوە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 613}
{
نیوەشەو بوو
فیکر لەسەر تەختی وشەی
هەژار دانیشت.
بەرەبەیان
چاومان لێ بوو
پاشا کڕنووشی ئەبرد بۆ
هەڵبەستی جوان
}{ شێرکۆ بێکەس}
کڕنووشبەر/kiřnûşber: نفا: کەسێک کە کڕنووش بەرێت بۆ کەسێ یان پەیکەرێ یان تشتێک.
کڕنووشبران/kiřnûşbiran: کتن:[ کارابزر][ کڕنووش+ بران] چۆک پێبردن.
کڕنووشبردن/kiřnûşbirdin: ن، کتن:[ کڕنووش+ بردن] کڕنۆش بۆ بردن.[ ئینگـ: kneeling]
1 – سەردانەواندن و چەمینەوە لەبەردەمی یەکێکدا بۆبە گەورە ڕاگرتنی.{ گیوی، ل، 766}.
2 – ئەژنۆدێنە( هـ)، بەچۆک داھاتن.
کڕنووشبردوو/kiřnûşbirdû: نفا: بەسەرڕووداھاتوو.
.
.
.
.