پێبەند/pêbend: نتـ:[ پێ+ بەند] پابەند، پێوەند.
پێ پەندبوون/pêbendbûn: كتن:[ پێ+ بەند+ بوون] پابەند بوون: پابەندبوون.
{
عیشقت ئەسیری كردووم پێبەندی داوی تۆبووم
ڕۆیی بێ ماڵاوایی، لەدونیا ڕەنجەڕۆ بووم
}{ – }.
پێبەندكردن/pêbendkirdin: كتپ:[ پێ+ بەند+ كردن] پابەندكردن.
پێبەندكران/pêbendkran: نفا:[ پێ+ بەند+ كران( كردن)] پابەندكران.
پێبەندكراو/pêbendkiraw: ئانفا:[ پێ+ بەند+ كراو( كردن)]
1 – كوتكراو، ئیشكیلكراو، پێزنجیركراو، پێوەندكراو.
2 – خەریككراو( بەكار یان شتێكەوە).
پێپەندیی/pê: نچ:[ پێبەند+یی] پابەندیی.
.
.
_________________
پێبەند/pêbend: ن:[ توێ] بەستەر، چەرمۆڵە.[ ع : قید][ لا: Vinculum]{ پەزیشکی، ل، 414}.
پێبەندی درێژ/pêbendî dirêj: ن:[ توێ] بەستەری درێژ.[ لا: Vinculum longum]
پێبەندی ژێرزمان/pêbendî jêrziman: ن:[ توێ] بەستەری ژێرزمان.[ لا: Vinculum linguale]
پێبەندی کورت/pêbendî kurt: نتـ:[ توێ] بەستەری کورت، کورتەپێبەند.[ لا: Vinculum breve]
پێبەندی مێشکۆڵە/pêbendî mêşkoľe: ن:[ توێ] بەستەری مێشکۆڵە.[ لا: Vinculum linguale cerebelli]{ پەزیشکی، ل، 415}.
.
.
.
.