دانەوان/danewan: کتن:[ کناو][ دا+ نەوان] بەرەونەوی بوون، چەمینەوە، دانەوین، دانووان، نەوینەوە.{ خاڵ، ل، 145}{ هەمبانەبۆرینە، ل، 289}{ گیوی، ل، 410}.
:: سەریان بۆ دانەوان.
{
}{ کامەران موکری}
دانەواندن/danewandin: کتپ:[ دا+ نەواندن]
1 . چەماندنەوە، لەکێشەدا تەسلیم بوون : نزمکردنەوەی شت لە زەوی.
2 . [ مجـ] سەرشۆڕکردن، دەستنەکردنەوە لەکاتی تەنگانە، یان شيڕدا، دەستداهێنان.
دانەوانن/danewanin: کتن:[ ئەردە][ دا+ نەوانن] دانەواندن.
دانەوی/danewî: ف: لارەوەبوو، چەمایەوە.
دانەوین/danewîn: کتن: دانەوان.
دانەوینەوە/danewînewe: کتن: دانەوان.
سەردانەواندن/serdanewandin: کتپ:[ دا+ نەواندن] سەرچەماندن : بریتییە لە شەرمەزارکردنی یەکێک.
:: سەری دانەواند و گوتی.
لووتی دانەوان/lûtî danewan: کتن: وازی لە خۆبایی بوون هێنا.
فس خواردن/fis xwardin: کتن:[ زیند] دانەوینی مریشک بۆ کەڵەشێر.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 520}.
.
.
.
.