گەمێ/gemê: ڕەگ:[ گەیشتن] وەک بڕگەڕەگ لە چاوگی( گەیشتن) لە دۆخی مەرج و دۆخی ڕانەبردوو دێتە گۆگردن یان نووسین. وەک ئەم نموونانەی خوارەوە.
تاک ( یەکژمێر) | کۆ (پڕ ژمێر) | |||||
گەمێ( گەیشتن) | کەسی یەکەم | کەسی دووەم | کەسی سێیەم | کەسی یەکەم | کەسی دووەم | کەسی سێیەم |
مەرجی | بتگەمێ | بیگەمێ | بیانگەمێ | |||
ڕانەبردوو | دەتگەمێ | دەیگەمێ | ||||
نەرێ کردن | ||||||
نا، نە | ناتگەمێ | نایگەمێ ، نەیگەمێ | ناتانگەمێ | نایان گەمێ |
بتگەمێ/bitgemê: ف:
بیگەمێ/bîgemê: ف: >< نەیگەمێ.
{
دەرسی عیشقم هەر لەکن پەروانە یا بولبول بووە
بیگەمێ یا نەیگەمێ هەر مەشقی ئوستادێ دەکەم
}{ مەحوی}
دەتگەمێ/detgemê: ف: … ت گەمێ.
:: لە خڕێت گەمێ/le xiřêt gemê : لە خڕێ دەتگەمێ.
{
لە خڕێت گەمێ یان لە دۆڵێ
ئەرێ تێر ماچ کەم، نێوان مەمکۆڵێ
}{ رەسول نادری}
دەیگەمێ/deygemê: ف:
ناتگەمێ/natgemê: ف:
نایان گەمێ/nayangemê: ف:
نەتگەمێ/netgemê: ف:
{
باغی هێندە قایم و مەحکم نەبووی من نەت گەمێ
دەستی ئیستەعمارە هێزی کۆمەک و پەر ژینتە
}{ قانع}
.
.
______________
گەمێ/gemê: ن:[ کوردستان] ناوچەی ئێناخی.
:: بەهەشتی سەر عەرزە ناوچەی ئێناخی گەمێ.{عەشرەتی ئێناخی}
.
.
______________
گەمێ/gemê: ن:[ تشت][ تورکی] بایەوان، پاپۆر، کەشتی، گەمی.{ گیو، ل، 810}
:: جێبەجێ شاگردانی مەجبوور کرد کە وەژوور گەمێ بکەون و لەپێش ئەوی بچن بۆ ئەو بەری هەتا خەڵکی مەرەخەس کرد.{ ئینجیلی موقەدەس}
گەمێوان/gemêwan: نتـ:[ تشت] کەستیوان.
جڵەوی گەمێ/ciľewî gemê: نتـ:[ تشت][ جڵەو+ ی+ کەشتی] سوکانی کەشتی.
.
.
.
.