زۆڵە/zoľe: ن:
1 – دانەوێڵەی نەکڵۆک، زۆڵک.
2 – مێوەی کاڵ و نەگەیشتوو.
3 – ساختە ، درۆزنە.
4 – پارچەی تەنک لە گۆشت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، }
زۆڵەجێن/zoľecên: نتـ:[ زیند] لە پێکهاتەی جێنێتکدا بەو پارچە بچووکانە دەگوترێت کە ناسراون بە LINE-1 retrotransposons توانای بازدانیان هەبێت لە بەشێکەوە بۆ بەشەکانی دیکە. مەترسی بۆماوەیی دانێن لە لەشدا.
زۆڵەچەرم/zoľeçerm: ن: چەرمی ساختە، زیوێر( ڕەوا).{ گیو، ل، 546}
زۆڵەک/zoľek: ن:
1 – [ ڕوو][ کشت] جۆرە دەنکێکە لەناو گەنمەشامی و نۆک و بەڕودا کە نابرژێت و ناکوڵێت.{ مەردۆخ، ب، ل، }
2 – [ تشت] بێفەر، بێکاره، سەقەت : لەکارکەوتووی هەرشتێک.
زۆڵەکەر/zoľeker: نتـ:
زۆڵەکورد/zoľekurd: نتـ: جاش، خۆفرۆش.
{
پێشمەرگەم
ئەی زۆڵە کورد
بەرهەمی ناوگەڵی قەحپە
میلیشیا نیم من پێشمەرگەم
}{ سامی ئەرگۆشی}
زۆڵەمەلا/zoľemela: نتـ: مەلای ساختە.
.
.
.
.