چنگ¹/çing: ن:[ دەنگ][ کباک] دەنگی زێو و زێڕ و مس و کانانە، چرنگە، زرنگە.

.

.

________________

چنگ²/çing: ن:[ توێ]

1 – مست، مشت، چەنگ.

2 – چەنگاڵ، پەنجووڵە، چنگاڵ، چنگوڕک، چنگر، پەنجە و نینۆکی باڵندان و گیاندارانی تر.

چنگاڵ/çingaľ: ن، نتـ:[ چنگ+ ئاڵ][ هـ]

1 – چەنگاڵ، چنگوڕک.

2 – قامکەوانەیە لە تەنەکە.

چنگاڵی شێری/çingaľî şê rî: نتـ: چەنگاڵی شیری. 

چنگ ئاووش بوون/çing awuş bûn: کتن: بەگژیەکداچوون، کێشمەکێش.

چنگەپرچێ/çingepirçê: نتـ:[ چنگ+ ئە+ پرچ+ ێ][ هـ] چەنگەپڕە : شەڕکردنە بە چەنگ و دەست وپەل، بەپەلەپەل.

چنگە پۆپان/çingepopan: نتـ: دەست بازی و شەڕەچەنگ.

چنگەپۆپانی/çinge popanî: نتـ: چنگەپۆپانێکردن، بچەنگانێ _ بچەنگانیی، ئامبازبوون، دەستەملان. 

چنگەڕنێ/çingeřinê: نتـ: چنگ لەزەویدا گیرکردن لەبەر نەخۆشی یا ئێش و ئۆفێکی زۆر، ڕنینەوەی دەغڵ و گژ و گیا بەدەستی.

چنگەکڕە/çingekiře: نتـ: چنکەکرێ، چنکلە چزێ.

چنگەکڕێ/çingekiřê : نتـ: سەرکەوتن بۆشووێنێکی بەرز بەهۆی گیرکردنی چنگەوە.

چنگپان کردنەوە/çingpan kirdinewe: کتپ: دەرۆزەکردن.  

چنگر/çingiř: نتـ:[فە] چنگوڕک، چەنگاڵ.

چنگڕگ/çingiřig: نتـ:[چنگ+ ڕگ(؟)] پەنگال(ل)، پنگال، چنگال.

چنگ قژکردنەوە/çing qijkirdewe: کتپ: دەستبڵاوکردنەوە لەگەڵ کووأکردنەوەی بەهۆی ترس یا ئازارێکەوە.

چنگکەوتن/çingkewtin: کتن:[ مجـ] دەستکەوتن.

چنگگرتن/çinggirtin: کتپ: چڕنووک لێدان، ڕنین.

چنگلێدان/çinglêdan: کتپ: مشتلێدان.

چنگی/çingî: ئان: پڕ بەمستێکی قووچاو.

:: پڕ بەچەنگی.

چنگی دڕندە/çingî diřnde: نتـ:[ زیندە] پەنچ.

.

.

____________

چنگ ³ /çing: ئان:[ ئەردە] چەماوەوە، کۆم، گێڕ.

.

.

.