چووزە/çûze: ن:[ ڕوو] کەم( کباک)، شۆخەڵ( ڕەوا)، شەغەڵ( هـ) کارتە، کەد، شێخەل، شەخەل، چەقەرە، چووقرە، تووزە، تووزرە، چووزەلە.
: لکی چووزەلەی بچکۆڵەی دارو گیایە، کە تازە دەریان کردبێت.
{
لێوەی لەولایێ مەبۆ نەچەمەن
نەدەور ڕەیحان چووزەی یاسەمەن
}{ بێسارانی}.
چووزەرە/çûzere: نتـ:[ ڕوو][ چووزە+رە] چووزە، چەقەرە _ چووقرە، تووزە _ تووزرە، چووێزەرە_ چوویزرە، لاسکی ناسکی گیایە، توولە باریکەکانی مێو و ئیترە و هەر ڕووەکێکی، کە تازە سەری لەسەر زەوی دەرهێنابێت و ڕەنگی سپی بێت و هێشتا ڕەنگی کەسکی وەرنەگرتبێت.
{
چیایە شێخ و کەوا سەوزی، مێزەری بەفرە
سیواکی چووزەرە رێواسە، تەیلەسانی گەڵا
}{ حاجی}.
چووزەڵە/çûzeľe: نتـ:[ ڕوو][ چووز+ ئەڵە] سووسکە، چووزرە، چووزە، لاخ( کە، هـ)، چووزەرە( شا)، سەرچووزەڵە، چەقەرە _ چەکەرە : سەرتوولەی مێوییە و بەگیا و ڕووکێکی دەگوترێت کە بەقەد درزێکی لەخاک دەرچووبێت و لەچەقەرەی گەورەترە.
چووزرە/çûzire: نتـ:[ چووز+ رە(؟)] چووزەڵە.
.
.
.
.