کوێری/kwêrî: نچ:[ کوێر+ ی]
1 – هەر تشتێک پەیوەندی بە کوێرەوە هەبێت.
2 – پاشگرێکە لە زمانی کوردی دەڵکیت بەدوای هەندێ وشەوە، دۆخی وشەکە لە باری ئەرێنییەوە دەکاتە نەڕێنی.
3 – هاوواتای ئەم پەیڤە دەبێت بە کوێرە.
پیتکوێری/pîtkwêrî: نتـ:[ نخ] خوێندن کوێری : سەرلێشیوان و لێتێکچوونی شێوەی خوێندن و نووسینی پیتێک؛ بەو واتایەی لە بری ئەو پیتە یان پیتێکی تر ببینێت یان نەتوانێت بیخوێنێتەوە.[ لا: alexia]{ کەمالنامە، ل، 865}
چێژکوێری/çêjkwêrî: نتـ:[ نخ] چێژنەکردن.[ ئینگـ: taste blindness].
دیدکوێری/dîdkwêrî: نتـ:[ نخ] پشێوی لە توانای جیاکرنەوەی شتە بینراوەکاندا لە ئەنجامی نەخۆشییەکەوە لە مێشکدا.[ لا: visual agnosia]{ کەمالنامە، ل، 866}.
ڕەنگکوێری/rengkwêrî: ن:[ نخ][ ڕەنگ+ کوێری] بریتییە لەو کەسەی کە توانای ئەوەی نییە کە ڕەنگەکان لەیەکتر جیابکاتەوە.[ ئینگـ: colorblind ، amneslc colorblindness]
زەینکوێری/zeyinkwêrî: نتـ:[ نخ][ زەین+ کوێری] دەرکنەکردنی ڕاستی شتومەک.[ ئینگـ: ideational agnosia]{ کەمالنامە، ل، 865}.
شەوکوێری/şewkwêrî: نتـ:[ نخ] لەدەستدانی توانای بینین، لە نەبوونی ڕووناکی بەتایبەت لەشەودا.[ لا: nyctalopia][ ئینگـ: night blindness].
وەجاخکوێری/wecaxkwêrî: نتـ:[ نخ]
هەستکوێری/hestkwêrî: نتـ:[ هەست+ کوێری]
هەستکوێری جووڵە/hestkwêrî cûľe: نتـ:[ هەستکوێری+ جووڵە] پشێویەکی ژیرییە نیشانەکەی ئەوەیە کە ئەو کەسە توانای ئەوەی نامێنێت کە بیەی بکەوێتەوە، چۆن هەندێک ئیشی هونەری بکات وەکو لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل.[ لا: apraxia]
.
.
.
.