پرگ/pirig: ن:

1 – [ ڕوو] برشوو، برش، پیرک، کەڕوو، کەڕڕێ، کەڕەکیفە،  گەڕگ : کۆمەڵێک قارچکی وردن، لەسەر نان و میوە و خواردەمەنی دیکە لەبەر مانەوەیان پەیدا دەبن. ڕەنگی ئەو کۆمایە پتر شینە، ڕەنگی دیکەش بەخۆوە دەگرن.

:: ترخێنە تا بمێنێتەوە، پرگە هەڵدەهێنێت{ پپ}.  

2 – پەڵەی زەوی یان دەغڵودان.

3 – کەرکە.

4 -[ کباک] پۆرگ، بڵۆق. 

پرگە/pirge: نتـ:[ پرگ+ ئە]

1 – گەرای کوللـە و کرم و مێروو.

2 – پەرگە : خاکێک کەبەسەر بەفری دادەکەن هەتا بتوێتەوە{ مەردۆخ، ل، 283}.  

پرگە هەڵێنان/pirge heľênan: کتن: کەڕوو هەڵـێنان، برش هەڵهێنان.

.

.

.

.