پێخوێ/pêxwê: نتـ:[ مجـ][ پێ+ خوێ]
1 – [ پیشە] پەسا، پاخوا : ئەندازەی قوڕ بۆ ڕۆژە سواغێک، کە گیرابێتەوە.
2 – [ کشت] خەرمانێکە کەگیرەکرابێت و شەن نەکرابێت.
پێخوێکردن/pêxwêkirdin: کتپ:[ کنـ] کەسێک تووشی خەرج کردن یان پارە بەکەسێک خەرج کردن.
:: لەو بێ پووڵییە دا هەزار تمەنیان پێخوێ کردم.
.
.
.
.