گۆرەوا/gorewa: ن:[ پۆشاک] گۆروا، جۆروا.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 707}

گۆرەوی/gorewî: ن:[ پۆشاک] پوچ( کباک، زا) _ پووچ، گۆرە( کباک)، گۆرەبی، گۆرپا _ گۆرڤا( کباک)، گۆروڕ، گۆری، گۆریە : جۆرە پۆشاکێکە دەچندرێت لە بەن، نایلۆن و کاموا : شتێکی چنراوە لەبەن یان دەزوو دەکڕیتە پێ، بۆ ئەوەی ئارەقەی نێو پێڵاو هەڵمژێت.{ خاڵ، ل، 401} 

{

چاوەکەم تۆش پیر دەبی، ڕیشت دەبێتە گۆرەوی

وەک بفەرمووی من فڵانم پێت دەڵێن توخوا هەوی؟

}{ حاجی قادر}

یان

{

باڵا بەرز و بچكۆلە پێ و ئیسكارپین
گۆرەوی و پوز سفت و سپی و ئاوریشمین

}{ گۆران، قادرکابان}

       گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی گۆڕەوی 

گۆرەوی ئەژنۆیان/gorewî ejnoyan: نتـ:[ پۆشاک] زەنگال. 

گۆرەوی ئەستوور/gorewî estûr: نتـ:[ پۆشاک]

گۆرەوی بەدەرپێ/gorewî bederpê: نتـ:[ پۆشاک] کۆڵەن. 

گۆرەوی بەند/gorewî bend: نتـ:[ پۆشاک] گۆرەبەند.

گۆرەوی و پووزەوانە/gorewî û pûzewane: نتـ:[ پۆشاک] 

{

هەر ئەچنێت و ئەچنێ
ڕاسپاردەی
گۆرەوییە پووزەوانەکەی
نیوەشەوێ تەواو ئەبێ
داخ! نازانێ، ئاخ! نازانێ
کاتێ گۆرەوی ئەگاتێ
ئەو هەر تاکی چەپی ئەوێ!.

}{ شێرکۆ بێکەس}

گۆرەوی پیاوانە/gorewî piyawane: نتـ:[ پۆشاک]

گۆرەوی تەنک/gorewî tenik: نتـ:[ پۆشاک]

گۆرەوی درێژ/gorewî dirêj: نتـ:[ پۆشاک] [ ئینگـ: stocking]{ کەمالنامە، ل، 239}.

گۆرەوی ژنانە/gorewî jiyane: نتـ:[ پۆشاک]

گۆرەوی کورت/gorewî kurt: نتـ:[ پۆشاک]

گۆرەوی هاوینە/gorewî hawîne: نتـ:[ پۆشاک]

گۆرەوی زمستانە/gorewî zimistane: نتـ:[ پۆشاک]

گۆرەوی چنین/gorewî çinîn: کتن:

گۆرەوی لەپێکردن/gorewî lepêkirdin: کتن:[ گۆرەوی+ لەپێکردن]

گۆرەوی بازی/gorewî bazî: نتـ:[ واز] جۆرە یارییەکە کە تشتێک لە ناو یەکێک لە دە گۆرەوی دەشاردێتەوە، هەر کەس بیدۆزێتەوە، دەیباتەوە.{ خاڵ، ل، 401} 

گۆرەوی چنە/gorewî çine: نتـ:[ باڵ][ مکـ] گۆرەویلە : باڵندەیەکە ئەوەندەی کەوێکە سینگی زەردە پستی شین دەنوێنێ و دەنگی ئێجگار زۆرخۆشە، هێلانەی وەکو جۆلانە بەدارانەوە هەڵواسراوە.{ گیوی، ل، 818}{ هەمبانەبۆرینە، ل، 707}.  

گورەمێ/guremê: ن:[ پۆشاک][ کباش] جووارو( ل) : لە زاراوەیل ترەک کوردی << گورمی، گۆروی، گۆرەوا، گۆرەوە، گۆریە>> ئـۊشن.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 639}. 

.

.

.

.