کۆچەر/koçer: ئانفا:[ کۆچ+ ئەر]

1 – ئەو کەسەی کە کۆچ دەکات لە شوێنێکەوە بۆ شوێنیکی دیکە.

2 – ڕەوەند، خێڵات : خاوەند مەڕ و ماڵات و دەوڵەتن گەرمێن و کوێستانی دەکەن و ڕەشماڵ نشیننن.

3 – مشەخت.

کۆچەری/koçerî: نچ:

1 – ئەوەی پەیوەندی بەکۆچەوە هەبێت وەک کەسێکە نیشتەجێ نەبێت و کۆچەری ئەم شوێن و ئەو شوێن بکات.

2 – چادرنشینی، چۆلگەردی : خێزانێک یان کۆمەڵە خێزانێک لە گەڵ مەڕ و ماڵات گەرمیان و کوێستان بکەن.

کۆچەریەتی/koçeryetî: نتـ:[ کۆچەر+ یەتی] کۆچەرێتی.

.

.

.

.