هەڵقوڵ/heľquľ: کتن: هەڵکوڵ. کۆڵەر.{ گیو، ل، 921}.
هەڵقوڵان/heľquľan: کتن:[ هەڵ+ قوڵان( کوڵان)]
1 – پەژڤان( کباک)، جۆشش، سەرچاوەگرتن{ گیو، ل، 920}.
2 – فیچقە : بەتەووژم دەرچوونی تراو بەرەو باڵا.[ ئینگـ: to Gush]{ هەمبانە بۆرینە، ل، 995}
:: هەڵقوڵانی ئاوی کانی.
3 – لەناکاو پەیدابوون.
هەڵقوڵاندن/heľquľandin: کتن:[ هەڵقوڵان+ دن] پەژچاندن( کباک)، هەڵبەزاندن، بوونەهۆی هەڵقوڵان.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 995}
هەڵقوڵاو/heľquľaw: نفا:
1 – سەرچاوەگرتوو.{ بەدران، ل، 123}.
2 – جۆشیو، فیچقەكردوو.
هەڵقوڵین/heľquľîn: کتن:
1 – هەڵقوڵتیان، هەڵخستنەوە : بەتەووژم دەرچونی تراو بەرەوسەر.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 807}.
2 – فیچقەی ئاو لە زەوی.
ئاستی هەڵقوڵان/astî heľquľan: نتـ:
.
.
.
.