پاشماوەخۆر/paşmawexor: نفا:[ پاش +ماوە+ خۆر (خواردن)] ئیفچی، به‌رچه‌پ، بەرماوەخۆر، چڵکاوخۆر، مشه‌خۆر، هه‌لپه‌رست، هه‌ڵمه‌ته‌کاسه‌. 

{

لە کۆمەڵدا بە خۆتا ڕابپەڕموو
مەبە پاشماوەخۆر، بۆ خۆژمێرێ

}{ ئەوڕەحمان بەگی بابان}

پاشماوەخۆری/paşmawexorî: نچ:[ پاش+ماوە+ خۆر+ی] بەرماوەخۆری.

پاشماوە خواردن/paşmawe xwardin: كتن:[ پاش+ماوە+ خواردن] بەرماوەخواردن.

.

.

.

.