نسکۆ/nisko: ن:
1 – نووچ بردن بە توندی.{ خاڵ، ل، 473، 476}
2 – بەلەنگازی( کباک)، ڕەت، سەرسم، هەڵەنگوتن.{ هەمبانە بۆرینە، ل، }
3 – لێقەومان _ لێقۆمیان( د).{ بەدران، ل، 126}.
4 – تەسە، ساتمە، سەرەنگرێ، نووچ، تەڕپل، تەپوخ، نوچکەبردن، لەتر، هەڵ ئەنگوتن، کەوتنەخوارێ، کەوتن.{ کەمال جەمال موختار}
نسکۆ وەکو روونکردنەوە لە واتای ئەم وشانەشەوە نزیکە وەک : زۆربەی ئەو وشانە بۆ( تاک) بەکاردەهێنرێت، نەک بۆ( کۆ). بە پێچەوانەوە نسکۆ بۆ( کۆ)یە، بە کەسێک ناگوترێت نسکۆی بەسەرهاتووە.{ کەمال جەمال موختار}
بۆ (تاک) وەک ئەوەی کەسێکی نەشارەزا و بێئاگا بە سواری وڵاخێکەوە بە هەورازێکدا سەردەکەوێت لە پڕ وڵاخەکە سم دەدات، یان کەسەکە بەپێی خۆی بڕوات، هەڵدەخلیسکێت. بەڵام نسکۆ لە هەموو ئەمانە گەورەترە.
کورد ناڵێت: نسکۆی کرد. نسکۆ روودانێکی کوتوپڕییە لە بوونی خواست، کات و بڕیاری مرۆڤەوە روونادات.
ئەمیش دوو جۆرە: |
|
1 – نسکۆی سروشتی | وەکو لافاو، بوومەلەرزە … هتد. |
2 – نسکۆی ناسروشتی | واتا مرۆڤ هۆکار بێت و بیکات، وەکو کارەساتی جەنگ و پلانی قەڵاچۆکردن و جینۆساید. |
نسکۆبردن/nisko: کتپ: هەڵەنگوتن.{ گیو، ل، 879}.
نسکۆ و دابڕان/nisko: کتن:
نسکۆلێکەوتنەوە/nisko: کتن:
.
.
.
.