خورج/xurc: ن:[ کناو][ تشت][ شار] پاشتەرک_پاشتەرکی، پاشکۆ، پاشخورج _ پاشەخورج _ خورجین، تەرک _ تەرکی، تێڕ( هـ)، جەواڵ، خورچەزین، ساک، هەبان _ هەڤان، هەگبە : جەنتەی لەبەن تەنراو: تێڕێکی چندراوی تووکدارە، دەرگای خورج لەناو کۆڵی هەردووتاکە دایە لەسەرباری درێژی، کاتێک کە پڕکرا لەکەلوپەل، قوڵفەکانی لەیەکتر تێکهەڵدەکێشرێن. بەڵام هۆر لەسەرباری پانی لەیەکتر هەڵدەپێکدرێت.

  نەشناس شناس
تاک كۆ تاک كۆ
 شێوەزاری كرمانجی باكوور خورجەک خورجان خورجەکە خورجەکان
 شێوەزاری كرمانجی ناوەند خورجێ ، خورجێک خورجان خورجەکە خورجەکان
 شێوەزاری هەورامی خورجێوە خورجێ ، خورجن خورجێ خورجەکێ

خورجک/xurcik: نتـ:[ کباک] تێری بچووک، جەواڵی بچووک.{ ئیزۆلی، ل، 452}. 

خورجێن/xurcên: ن: تێڕک، چەم، چەمالەک، پاشکۆ، هەبان.

خورجین/xurcîn: ن: خورجێن.  

خورجەزین/xurcezîn: نتـ:[ کباک] هەگبەی پشتی سوار، هەگبەزین : توورەکەی دوولایی کەلە پاش زینەوە هەڵ دەواسرێت.

خورجی ئاو/xurcî aw: نتـ: جەوەندە، جەوەنگە، شەڵتە، کوندەی ئاو.

خورجی تۆودان/xurcî towdan: نتـ: باخلە، تۆربین، تۆمدان، تۆمدانە : توورەکەیەکە جوتیاران تۆوی تێدەکەن و دەیوەشێنن.

.

.

.

.