قوڵف/quľif: ن:[ بیا] قولف.[ ع : قفل]{ هەمبانە بۆرینە، ل، 568}. 

1 – [ هـ] دارکونێرە، دەسە، دەسک، قڵف : هەنگڵی دیزە، گۆزە و ئیتر.{ گیو، ل، 721}.  

2 – قوڵپ، چەپل، چەمل: جێگا دەستە لە هەموو چشتێکدا، کە پێی هەلبگیرێت.

:: قوڵفی دوگمە : قفڵی قۆپچە داخستن.  

3 – ئاسنێکی بازنەیی بچووک کە لە سکەی کۆن دەدرات و وەکو خشڵ بەکاردەهێندرا. 

:: قوفڵی پارە. 

قوڵفە/quľfe: ن:

1 – ئاڵقە. 

:: دەستم نەگەیشتە قوڵفەی کابە.  

2 – [ پیشە] جۆرێ گرێی بە ئاڵقە کە سەری داوەکە بکێشی، دەکرێتەوە.

قوڵفەقوڵف/quľfequľif: نتـ:[ قوڵف+ ئە+ قوڵف] دەسکی گۆزە و دیزە و چشتی تر. 

قوڵفچادر/quľifçadir: نتـ:[ قوڵف+ چادر] ئەشکەلە: قوڵفی چادر، خێوەت و دەوار.{ مەردۆخ، ب2 ، ل، 262}

قوڵفدار/quľifdar: نتـ:[ قوڵف+ دار] بەدەسک، بەهەنگڵ، دەسکدار. 

قوڵفدان/quľifdan: کتپ:[ قوڵف+ دان] قولفدان: قفڵدان، داخستن بە قفڵ. 

قوڵفک/quľfik: ن:[ ئەردە][ قوڵف+ ک]

1 – ئاڵقەیێکە دەنرێت لەهەموو چشت. 

2 – چەند ئاڵقەێێکە کە خێوەت و دەوار لەیەکتر هەڵدەپێکرین. 

قوڵف لێدان/quľif lêdan: کتپ:

1 – قوڵفدان

2 – ئاڵقەکردنی بەن و پەت. 

قوڵف لێنان/quľif lênan: کتن:[ قوڵف+ لێنان]

1 – [ مجـ] مەبەس لە سەنگین و گران ڕاگرتنی یەکێکییە، کە سەنگین و گران نەبێت :c بریتی لە تاریف کردنی زیاد لە پێویست.{ خاڵ، ل، 337} 

2 – [ پیشە] قڵف لێنان لەدیزە و گۆزە و ئیتر :c دەسک لە دەفری گڵین قایم کردن. 

.

.

.