ددان پێداهێنان/didan pêdahênan: کتپ: دان پێ‌یانان، دان پێیادان. >< ددان پێدانەهێنان.{ حەسەنی قازی}
:: ددانی پێدا دەهێنێت. >< ددانی پێدا ناهێنێنێت.
تێبینی |
ئه‌گه‌ر هێندێک له کریاری”خواردن”ی بۆ وێنه گه‌نمه شامی[ گوڵه‌پێغه‌مبه‌ره] خوردببینه‌وه و مانای راستینه‌ی ئه‌و ده‌سته‌وشه‌یه له‌به‌رچاوبگرین، ڕووبه‌ڕووی دۆخێک دێین که‌سێک گوڵه‌پێغه‌مبه‌ره[ گه‌نمه‌شامی] یه‌کی کوڵاو و یان برژاوی به‌ده‌سته‌وه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی بیخوا ” ددانی پێدا ده‌هێنێ” ده‌کرێ واتای ئه‌م ده‌سته‌وشه‌یه له‌بواری مه‌جازیدا وه‌کوو ددان پێنانێک به‌شتێککردن یان بۆ سه‌لماندن و له‌دوو دان وه‌ربگرین، دیاره ده‌کرێ وای وه‌ربگرین چونکوو مرۆیه‌ک به‌ئاوه‌زێکی ڕێژه‌ییه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌زانێ ده‌کرێ گه‌نمه‌شامی به‌و شێوه‌یه بخورێ، ددانی پێداناهێنێ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌و کرده‌وه‌یه له‌خۆیه‌وه نیشان ده‌دا، به‌پێی سه‌لیقه‌ی زمانی بۆمان ده‌رده‌که وێ ئه‌و کاره جۆره سه‌لماندن، جۆره له دوو دانێکه. |
هه‌ر به‌و پێودا‌نگه‌ش مانای به‌رامبه‌ر و له‌ڕاستیدا هه‌مبه‌ری ئه‌و ده‌سته وشه‌یه به‌ته‌واوی لۆژیکی مه‌نتقی خۆی ده‌رده‌خا؛ واته” ددان پێدا نه‌هێنان” به‌مانای ئعتراف پێنه‌کردن و بۆ نه‌سه‌لماندن. له‌شێوازه‌کانی کوردییدا وه‌کوو هه‌موو زمانێکی دیکه زۆر وشه‌ی هاوشێوه هه‌ن که مانای جیاوایان هه‌یه یه‌ک له‌وانه” دان” ه که هه‌م ناوه و هه‌م کردار، به‌واتای یه‌که‌م یانی تۆ‌و، ونیوه وه‌ک له وشه‌ی دان [ ڕۆکردن]، دان[ پێدان] و دان+ه+وێڵه [ دانه‌وێڵه] دا ده‌بینین و له مانای دیکه دا وه‌کوو دان[ی به‌یانی]، دان[ی ئێوارێ] و له‌وانه مانای “دان” وه‌کوو چاوگیش دیاره که دژواتای یان هه‌مبه‌رواتای ئه‌ستاندن، ستاندن، گرتن یان وه‌رگرتنە، وه‌کوو دان وستان ، دان وئه‌ستاندن. به‌ڵام کلۆرکردنی فۆنێمی سێیه‌م له وشه‌ی”ددان”دا ته‌واو له‌واتای ده‌سته وشه‌که واته” ددان پێداهێنان” دوورمان ده‌خاته‌وه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و کلۆرکردنه له‌شێوازی هه‌رێمی و به‌تایبه‌تی له‌قسه‌کردندا شتێکی سروشتییه و نابێ نکووڵی لێبکرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌نووسیندا کۆێربکرێته‌وه واتای ده‌سته‌وشه‌که بزرده‌بێ چونکوو”دان پێنان” هیچ ناگه‌ینێ، به‌ڵام” ددان پێداهێنان” خۆی، ددان به‌خۆیدا ده‌هێنێ! |
{ حەسەنی قازی} |
.
.
.
.