کەمانە/kemane: ئانفا:[ کەمان+ ئە] کەوانە

کەماندار/kemandar: ئانفا:[ کەمان+ دار]

1 – کەواندار.{ گیو، ل، 754}. 

2 – پەتکەر، کەمانکێش. 

کەمانداری/kemandarî: نچ:[ کەماندار+ ی] کەوانداری.

کەمانکراو/kemankiraw: ئانفا:[ کەمان+ کراو( کردن)] کەمانکێشراو.

کەمانکێش/kemankêş: ئانفا:[ کەمان+ کێش] پەتکەر. 

کەمانکێشی/kemankêşî: ئاکتـ: پەتکردنی. 

.

.

.

.