هەڵچن/heľçin: ئانفا:[ هەڵ+(چن) ڕەگی چاوگی( چنین)ـە] >< ئەره‌چنە( هـ)، داچن.{ وشەنامە، ل، 63} 

1 – کەسێ کە شت لە سەر یەک دادەنێت.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 990}. 

{

تۆ لە بەریا دابنیشە و
“لۆرکا” بێنە تەنیشتەوە و
ئەوسا وەک، دوو جووتە سەروو

هەڵچن هەڵچن هەڵچن
بڕۆن هەتاکوو مانگ
لە باوەشی شیعر ئەگرن !

}{ شێرکۆ بێکەس}

2 – [ کشت] زەمینێ کە ئاو هەڵدەمژێت. 

هەڵچناو/heľçinaw: ئانفا:[ هەڵچن+ ئاو] لەسەریەک کەڵەکەکراو. 

هەڵچنران/heľçinran: کتپ:[ کارابزر]

1 – چێشتی شل کە زۆر بکوڵێت و ئاوەکەی نامێنێت. 

:: هەڵدەچنرێت : مانێنێت.{ گیو، ل، 919}.

2 -[ کباش] هەڵبژاردن.   

هەڵچنراو/heľçinraw: ئانفا:[ هەڵچنران]

1 – کەڵەکەبوو : چەند شتێکەکە لەسەریەک ڕیزکرابێت.[ ئینگـ: Accumulated].

2 – شتێکە کە چنرابێتەوە.{ خاڵ، ل، 514}

هەڵچنک/heľçinik: ئانتـ:[ هەڵچن+ ک] قاقەزی مەرەکەف هەڵچن.

هەڵچنیاگ/heľçinyag: ئانفا:[ کباش]

1 – هەڵچناو، هەڵبژنیاگ، هەڵبژێردراو.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 798}. 

2 – بانیەکنریاگ، دەسەکریاگ، هەڵچنراو، سەریەکخراو.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 798}.  

هەڵچنین/heľçinîn: کتپ:[ هەڵ+ چنین] 

1 – [ کشت] مژینی ئاو بۆ زەوی، ڕەپێنان. 

2 – قەڵاپەچن کردن، هەڵچەپاندن. 

3 – لەسەریەکدانان یان لەسەریەک بەبڵندی کەڵەکە کردن، کۆمەڵکردن.

4 – تەنگەتاوکردن. 

5 – چنینەوەی شتی ڕژاو لەسەر زەوی بەدەست یان بەدەندووک.{ خاڵ، ب 3، ل، 514}

6 – [ کباش] هەڵبژنین، هەڵبژاردن.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 798}.  

هەڵچنینەوە/heľçinînewe: کتپ:[ هەڵچنین+ ـەوە] ئەوەهورچنیەی( هـ).{ وشەنامە، ل، 96}

ئاوهه‌ڵچن/awheľçin: ئان:[ ئاو+ هه‌ڵ+ چن( چنین)] ئاوچن، وشککه‌ره‌وه‌.

تەنگهەڵچنین/tengheľçinîn: کتپ:[ هەڵ+ چنین] برێتییە لەزۆربۆهێنان ودەرەتان لێبڕین.{ هەمبانە بۆرینە، ل، }

:: بێ ئاوی تەنگی بە خەڵکی شاری ئیلام هەڵچنیوە. 

تەنگپێ هەڵچنین/teng pêheľçinîn: کتپ:[ تەنگ+ هەڵچنین] زۆربۆهێنان وبێ دەرەتان کردن. 

تێهەڵچن/têheľçin: ئانفا:[ تێ+ هەڵچنین] 

{

کەسم نەدیوە وەک کورد ئازا بێ
لەڕێی مەشروعا هێند بێپەروا بێ
بەڵام ئەوانەی ئەبنە پێشەوا
قوماشی گیانیان ئەكەن بە كەوا
ئەگەر ڕاست ئەكەن خۆیان تێهەڵچن
نەک ئەوان توشكەن، سوكێ بۆی دەرچن

}{ پیرەمێرد}

قسەهەڵچنین/qiseheľçinîn: کتپ:[ قسە+ هەڵچنین] زمان شڕی، قسەبردن، دوزمانی. 

.

.

.

.