قێزبەلە/qêzbele: ن:[ ڕوو] باخۆخە، قێزبەلە، کەپەلووک، گێزبەلە، گێزبەلۆک، هەپلۆک_ هەپوولک، هەڵاکوو: ڕووەکێکی سروشتیە خۆڕسک شین دەبێت لەزورگ و تەلان و بەرزاییەکان، جۆرێکە لە شنگی گەڵاپان و قۆپەنەیە، لە مانگی شوبات تا ئادار گەشەی دەردەکەوێت. 3 – 4 گەڵای هەیە، گوڵەکێکی سپی یان زەرد دەگرێت، گەڵای لە گەڵای ئەسپنگ دەچێت بەڵان پانترە. گەڵاکانی سەوز و لێوار مشارین و لاسکێک هەڵیگرتوون. قەدیان کورتە و ڕەگى گرۆییە و پاش سپیکردن دەخورێ و تامێکی خۆشی هەیە. زۆرکەسیش هەیە گەڵاکانیشی پاش بەئاوخاوێن کردنەوە دەیخۆن. بەپاكکراوی دەخوورێت. سەلکەکەی بە چێشتی دۆینەش لێدەنرێت.{ گیو، ل، 916 ، 725}.{ شارەکەم دیواندەرە}. 

.

.

.

.