کاول/kawil: ن:
1 – پیتوا، تارومار، خاپوور( کباک، ڕەوا)، خەرابە، زەبەر، فیهورچۆ، کاوول _ کاوولگە، کەلاوە، کەمباخ، وێران، وێرانە.
2 – کووپەی گاسنی.{ گیو، ل، 736}.
کاولاش/kawil: ن:[ کاول+ ئاش] لە کەلاوەی ئاشەوە هاتووە.
کاولبوون/kawilbûn: ن: خاپووربوون، ژێرەو ژووربوون، کەمباخ بوون، وێران بوون، داڕووخان.
کاولکەر/kawilker: ف: تووناکەر، خاپوورکەر( کباک، ڕەوا)، کاڤلکەر( کباک)، وێرانکەر.
کاولکردن/kawilkirdin: کتپ:
1 – خاپوورکردن، داڕووخاندن، ڕماندن، ژێرەوژوورکردن، وێران کردن.
2 – پاكۆكردن، لەناوبردن، بەربادكردن.
کاولکردوو/kawilkirdû: ف: خاپوورکری، وێرانکری.
کاولی/kawilî: نچ: وێرانی.
.
.
.
.