پەیامنێر/peyamnêr: نفا:[ پەیام+ نێر( ناردن)]
1 . نامەنێر، هەواڵنێر.
2 . نامەنێرەر( ڕۆژنامەگەری) : كەسێک كە لە لایەن ئاژانس و هەواڵدەریەكانەوە ئەركی كۆكردنەوەی هەواڵی پێدراوە، هەواڵنێر، هەواڵدەر.
| پێکهاتەکان | |||
| پێشگر | بنجی کار | پاشگر | کار |
| پەیام | نێر | ناردن | |
| بەرەو وشە ڕۆنان لە زمانی نووسین دا، د شێرکۆ بابان، ل، 8 | |||
پەیامنێریی/peyamnêrî: نچ:[ پەیام+ نێر( ناردن)+ یی] كاروپیشەی كەسی پەیامنێر.
پەیامنێرێتی/peyamnêtî: ئاكتـ: ئەوەی پێوەندی بەپەیامنێریی وەهەبێت.
.
.
.
.