پەپکە/pepke: ن:
1 – [ خوار] جۆرێک لە كولێرەنان.
2 – گونک، گرمووڵە، گوتكە، ئەنگووتكی هەویر.
.
.
________________
پەپکە/pepke: ن:[ ڕوو][ کشت]
1 – خۆیانی خەرمان، خەرمانی گێرەنەكراو كە یەشتا شەن نەكرا بێت.
2 – نانەحاجی لەقلەق.
3 – خەراوی هەنجیر و پەنیر و قیر.
پەپکەمەلیچكانە/pepikemelîçkane: نتـ:[ ڕوو] نانەحاجی لەقلەق، تۆڵكە، تۆڵک تۆركە، پەپكەچەورە تووزک، نانە حاجیلە _ نانەحاجی لەگلەگی، نان چووک : گیایەكی خۆڕسكە، گەڵاكانی پان و گڕنی گڕنیە، گوڵێكی سوور یان مۆری هەیە و نیو مەترێک هەڵدەدات، جۆرێكی دیكەیشی هەیە كە زۆر هەڵنادات، گوڵی سپی دەگرێت، كە لە دوایی دەبێتە بەرێكی بچووک و خڕی شین و دەخورێت. [Bot : Mauve].
پەپکەهەنجیر/pepike hencîr: نتـ: ئەو هەنجیرە زۆر گەییوەیە، كە بەرگەی ئەوە ناگرێت كە بخرێتە بەرچنەوە، وەكو كولێرە پانی دەكەنەوە و تا ووشک دەبێتەوە. لە وەرزی زستاندا بەكاردەهێندرێت بۆ خواردن.
.
.
_______________
پەپکە/pepke: ن:[ زیند] پاپۆكە
:: مارپەپكەی دابوو.
پەپکەبەستن/pepkebestin: كتن: پاپۆكەدان، پەپكەدان.
پەپکەخواردن/pepke xwardin: كتن: پەپكەبەستن .
پەپکەدان/pepikedan: كتن: پاپۆكەدان، پەپكەدان.
.
.
.
.