دەق ¹ /deq: ن:[ پیشە][ پۆشاک] ئاش :  شۆ و کاڵا و چشتی چندراو و تەندراو. وەک( پارچە و یاخەی کراس). کەتیرەلێدراو.{ گیوی، ل، 434}.

دەقاق/deqaq: ن:

1 . جەوی( جیوە) یان کەتیرەی دارانە کە شۆی چشتی تەندراوی پێدەدرێت.

2 . نیشاستە.

3 . جلی بەئوتوو.

دەقاقدار/deqaqdar: ئانتـ:[ دەقاق+ دار] شۆدار.

دەقاقدار/deqaqdarî: نچ:[ دەقاقدار+ ئی] شۆداری.  دەقاقدان/deqaqdan: کتپ:[ دەقاق+ دان]

1 . شۆدان، کەتیرەلێدان، چەسپاندن ( بە کەتیرە).

2 . قەدکردن بەڕێکی و لووسی و بێ گنجی و لۆچی.

دەقاق لێدان/deqaqlêdan: کتپ: ئوتووکردن، ساف کردن( جل و بەرگ){ شوان. ل. 658}.

دەقاقلی/deqaqilî: ئانتـ:[ دەقاق+ لی(تور)] دەقدراو.{ هەژار. ل. 324}.

.

.

___________

دەق ² /deq: ن:[ ئای تی] تێکست. [ ئینگـ : Text]{ zkurd}.

:: دەقێکی نووسراو. 

دەقەڕیزبەند/deqeřîzbend: ن:[ ئینگـ : Text String].

دەقڕێکخەر/deqřêkxer: نفا:[ ئای تی][ دەق+ ڕێک+ خەر(خستن)] دەقکار.[ ئینگـ : text processor].

دەقڕێکخەری/deqřêkxerî: نچ:[ ئای تی][ دەق+ ڕێک+خەر(خستن)+ئی] دەقکاری.  

دەقڕێکخستن/deqřêkxistin: کتپ:[ دەق+ ڕێکخستن]           

دەقی ڕەسەن/deqî řesen: نتـ: پێچەوانەی دەقی کۆپی. 

دەقی بنچینە/deqî binçîne: نتـ:

.

.

___________

دەق ³ /deq: ن:

1 . تەق، تەواو، خشت، بێکەم وزیاد.

2 . باری هەمیشەیی، ڕەوت، ڕۆتین.

: : کارەکە هەر لەسەر دەقی جارانە هیچ نەگۆڕاوە.

دەقاودەق/deqawdeq: ئاکتـ:[ دەق+ ئاو+ دەق]

1 . خشت، ڕاستەڕاست، سەربەسەر.

2 . بەتەواویی، ڕەپوڕاست، دەق ودۆغریی.

: : پارەکەم بەسەر هەژاراندا دابەشکرد دەقاودەق دەرچوو.

3 . هاوجووت.

دەقەودەق/deqewdeq: ئاکتـ:[ دەق+ ئەو+ دەق] دەپ و دۆغر، ڕاست و ڕەوان.

دەق و دۆغر/deq û doir: ئاکتـ:[ رۆژک][ دەق+و+دۆغر( ئازەری : doru)] ڕاست و ڕەوان، بێ ڕووبینی.{ ناهید. ل. 448}.

.

.

___________

دەق 4 /deq: ن:

1 . قەد، لۆ، نوشت، نوشتە.

:: کراسەکەت دەق بکە:  کراسەکەت قەدبکە.

2 . ڕازانەوە.

:: خۆی دەق داوە.

3 . بەشەوق سەرکەیف.

:: زۆر بەدەقە.

4 . بێ(چرچ و لۆچ، گرێ و گۆڵ)، ساف.

دەق بەستن/deq bestin: کتن: دەق گرتنی تشتی قەدکراو.

دەق بوون/deqbûn: کتن:[ دەق+ بوون].

دەقپێدان/deqpêdan: کتپ:[ دەق+پێدان] ساف کردن، لووسکردن، چرچ و لۆچ تێدا نەهێشتن.

دەقدار/deqdar: ئان: ساز، دەبار.

دەقدان/deqdan: کتپ:[ دەق+دان]

1 . ڕێک کردن، سازاندن.

2 . دەق کردن، بەسەریەکدا نوشتاندنەوە.

3 . ئاراییشتدان.

4 . دەق پێدان.

دەقدانەوە/deqdanewe:کتپ:[ دەقدان+ ئەوە]

1 . چەماندنەوە، دەقانەوە.

2 . دووبارەکوتانەوە( برنجی نیوەکوتراو.).

3 . لێدان، شلەکوتی مەرگ کردن.

4 . تەتەڵەکردن، لەتەتەڵەدان، لەبێژنگ دان( دانەوێڵە).

5 . دیسانەوە دەقێکی تر پێدان.

6 . [ ئد] تەخت کردن، بەزەویدادان( کەسێ).{ شوان. ل. 658}.

دەقدران/deqdiran: کتپ:[ دەق+ دران].

دەقدراو /deqdiraw: ئانفا:[ دەق+دراو( دران)]

1 . بەشۆ، شتی شۆدار، کەتیرەلێدراو.

2 . (ئووتوو) لێدراو، دەقڕقلی.

دەقشکان/deqşikan: کتن:[ دەق+ شکان] دۆخ تێک چوون. 

دەقشکاو/deqşikaw: ف: 

دەقشکاندن/deqşikandin: کتپ: 

دەقشکاوی/deqşikawî: نچ: 

دەقکردن/deqkirdin: کتپ: قەدکردن، بەسەریەکدا نوشتاندن.

دەقکراو/deqkiraw: ئانفا:[ دەق+ کراو( کردن)] دەقدراو، دەق پێگیراو، دانوشتاو، بەسەر یەکدا نوشتێندراو، قەدکراو، نوشتاوە، وەنوشتاو.

دەقگرتن/deqgirtin: کتن:

1 . قەدبوون بەسەریەکدا، نوشتانەوە.

2 . باری خۆگرتن، کەوتنەسەرباری خۆ.

3 . بوونە(داب، دەستوور).

4 . [ ئاب] جێگیربوونی نرخ.

دەقگرتنی نرخ/deqgirtinî nirix: کتن:[ ئاب] جێگیربوون.

دەق و دەق/deq û deq: ئان، ئاکـ: کوت و مت.

.

.

______________

دەق 5 /deq: ن:[ ئەند] ئۆدە، چاوە( دەر)، دیو، ژوور. { ڕەنگە( تاق)بووبێت و بووبێت بە تەق و دەق}.

.

.

____________ 

دەق 6 /deq: ئان: وەک، هەمان، چەشن، دەس، لەگوین.

دەقان دووقان/deqan dûqan: ئاکتـ:

1 . پێبەپێ( کەسێ، شتێ)،

2 . بەئەندازەی( ئەو شتە یان ئەو کەسە).

.

.

_____________

دەق 7 /deq: ن:[ کباش، کهـ] ڕق، ڕک.

.

.

_____________

دەق 8 /deq: ن:[ کباک] خاڵی کوتراو.

دەقان/deqan: کتپ: خال لەسەر پێست کوتان.

دەقاندن/deqandin: کتپ: خال کوتاندن.

:: بدەقینە.  

دەقاندیی/deqandîy: ئان: خاڵ لێکوتراو.

دەقدەق/deqdeq: ئانتـ:[ برا] خاڵخاڵ، پەڵەپەڵە، پنک پنک.{ گیوی. ل. 435}.

دەقدان/deqdan: کتپ:[ دەق+دان] کوتان ( کەسێ بەماددەی ڤاکسین. . . ) { شوان. ل. 658}.

.

.

.

.