ئەی ¹ /ey: ئمـ: هەی.
1 – ئامرازێکە لە زمانی کوردییدا زۆر بە ئاشکرا بەکاردەهێندرێت بۆ بانگکردنی کەسێ یان کەسانێک چ لە ڕەگەزی مێ بن یان نێر.
:: ئەی هاووڵاتیانی خۆشەویست.
:: ئەی جەماوەری گەلی کوردمان یەکگرن.
:: ئەی قوتابیانی دڵسۆز بخوێنن.
:: ئەی خوشک و برایانی بەڕیز.
2 – ئەم ئامرازە بەکاردێت هەرچەندە ڕستەش لە ئارادا نەبێت و نەشکەوتبێتە ناو ڕستەوە.
:: ئەی کرێکاران ماسوولکەی پوڵابی.
:: ئەی دلێران
:: ئەی جووتیاران.
3 – ئامرازی ( ئەی) لەگەڵ ڕستەش بەکاردێت و خۆی دەنوێنێت، بۆ نموونە
:: ئەی خەباتگێران ڕێگای خەبات بگرنەبەر.
:: ئەی خوێنکارانی کورد بەگەرمی بخوێنن.
4 – ئامرازی بانگکردنی( ئەی) بۆ بانگکردنی شتیش بەکاردێت وەک داواکردن وبانگکردنی نیشتیمان، وەک لە شیعری کوردییدا هاتووە.
ئەی وەتەن مەفتونی تۆم و شێوەتم بیرکەوتەوە
وەختی بەندیی و ئەسارەت، پێ بەتەوق و کۆتەوە
{ فایەق بێکەس}
5 – ئامرازی( ئەی) هەردەم دەکەوێتە پێشەوەی ڕستە یان بانگکراوە. بەهیچ جۆرێک ناتوانێ بکەوێتە ناوەوە یان داوەوە بانگکراو بەنموونە.
ئەی کاکەی شوان یەجکار دەروون و زووخاڵم
چاوەڕێ دەنگێکی بەرزی شمشاڵم.
{ د. ئیبراهیم عەزیز ئیبراهیم، ل، 6 – 8 }.
ئەی ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد
زماننایشکێنێ دانەیی تۆپی زەمان
{ فایەق بێکەس}
.
.
_____________
ئەی ² /ey: پ:[ بیا][ کیمیـ] ناوی پیتی( A) لە ئەلفبای زمانی ئینگلیزی.
:: دووھێندبوونی دی ئێن ئەی.[ ئینگـ: DNA replication]
.
.
.
.