خەرت/xerit: ن:[ گیان][ کباک]

1 – ئاژەڵی دابەستە : شەکەنێرێکی یەکساڵانەیە خەساوە تا دووساڵان خەرتی پێدەڵێن.{ گیو، ل، 358}  

2 – بەران و نێری چوارساڵە و بەرەوژوور. 

3 – بەکوڕی خەساویش دەگووترێت خەرت.

.

.

________________

خەرت/xerit: ن:[ تشت]

1 – [ هـ] خرت، مازماز: مەتەوکەوان و تیغێکە دارتاش داری پێ خڕ و لووس دەکات.

2 – [ مکـ] جوورە کەرەستەیەکی دارتاشیییە، داری پێ خڕ و لووس دەکرێت.

خەرتاندن/xeritandin: کتپ: ڕنین، لە خەرتدان، کڕاندن، لووسکردن، سووڕنەوە. 

خەرتکەر/xeritker: نفا:[ خەرت+ کەر(کردن)] خەرتلێدەر.

خەرتگێڕ/xeritgêř: نفا:[ خەرت+ گێڕ(گێڕان)] خەرتلێدەر، خەرتکەر.

خەرت لێدەر/xerit lêder: ف:[ خەرت+ لێدەر( لێدان)] خەرتکەر، خەرتگێڕ، داڕن، ڕنەر.{ گیو، ل، 499} 

خەرتین/xertîn: کتن: لەخەرتدان، خوران، کڕان. 

لە خەرت دران/le xerit diran: کتپ:[ ] خەرتین. خڕکردن، لووسکردن.

لەخەرت دان/lexerit dan: کتپ: خەرتاندن _ خرتاندن.

.

.

.

.