گونج ¹ /gunic: ن:[ پیشە][ کۆن]

1 ) لوولەیەکی گەورەی قوڕینی سوورەوەکراو لەژێر زەویدا ئاوی پێ دەبرێت.{ خاڵ، ل، 406} 

2 ) بەردی کون کە دە جێگەی ئاوبەردانی ئەستێل دەگیرێت.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 719}.  

3 ) حوشترگەڵو، گۆنج : جێگەی جۆگەئاو لە سوواڵەت

4 ) تەنبوورەی ئاسیاو، ڕەتبوورە. 

گونجە/gunce: ن: زەمبوورەی ئاش

گونجکاری/gunickarî: نچ: ڕاکێشانی گونج بەژێرزەویدا بۆ ئاو پێدابردنی.   

شاگونج/şagunic: ن:[ پیشە][ کۆن] گونجێکی دارینی بچووکی دەبرێتە شاگونجی ئاشەوە.{ خاڵ، ل، 406} 

.

.

______________

گونج ² /gunic: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی( گونجان)ـە] جێبوونەوە.

گونجان/guncan: کتن: 

1 ) جێگەبوونەوە. 

2 ) ئۆقرە و داسەکنان.

:: بەهیچ بارێ ناگونجێ.  

3 ) سازان پێکەوە. 

:: پێکەوە گونجان. 

گونجاندن/guncandin: کتپ: گونجنای( هـ).{ وشەنامە، ل، 818}

1 ) جێ بۆکردنەوە

2 – سازدانی کار. 

گونجانن/guncanin: کتپ:[ کباش] گونجاندن. 

گونجاو/guncaw: ف:[ هـ] گونجیا، گونجیێ.

گونجایش/guncayiş: نفا:[ هـ] گونجیای.{ وشەنامە، ل، 818}     

گونجایشت/guncayişt: نفا: 

1 ) بەسەربردنی ژیان

2 ) جێگەبوونەوە.  

گونجین/guncîn: کتن: گونجان. 

.

.

___________

گونج ³ /gunic: ن:[ زیند] مێشەنگووین و زەرگەتە و ژەنگەسوورە.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 719}.  

گونجەزەردە/guncezerde: نتـ:[ زیند] زەردەواڵە، زەرگەتە.  

گونجەسورخە/guncesurxe: نتـ:[ زیند] ژەنگەسوورە. 

گونجەلو/guncelu: نتـ:[ زیند] کونی زەردەواڵە. 

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 10   +   10   =