هەڵتۆقان/heľtoqîn: کتن:[ هەڵ+ تۆقین] هەڵتۆقین.
1 – قیتەوەبوون.
:: کارگ هەڵتۆقی.
2 – لەبەرزییەوە تەقاندن.
:: دەمانچەی بەسەردا هەڵتۆقاند.
هەڵتۆقاندن/heľtoqandin: کتپ:[ هەڵ+ تۆقاندن]
1 – قیتەوەکردن
2 – تەقاندن.
هەڵتۆقانن/heľtoqanin: کتپ:[ کباش][ هەڵ+ تۆقانن] هەڵتۆقاندن، بلۆق پێکردن.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 796}
هەڵتۆقاو/heľtoqaw: ف: هەڵتۆقاو : بەرز و قئتەوەبووگ.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 989}
هەڵتۆقیاگ/heľtoqiyag: ئانفا:[ کباش][ هەڵ+ تۆقیاگ] هەڵتۆقاو.
هەڵتۆقیان/heľtoqiyan: کتن:[ کباش][ هەڵ+ تۆقیان] هەڵتۆقان.
هەڵتۆقین/heľtoqîn: کتن:[ هەڵ+ تۆقین] هەڵتۆقان.
هەڵتۆقیو/heľtoqîw: ف، ئانفا:[ هەڵ تۆقیو] دەرپەڕیولەلەش، قەتیس.
:: بەرد لە سەرم درا، هەڵتۆقیوە.
.
.
.
.