وێژ ¹ /wêj: ن: بێژ: زۆر قسەزان و زمان پاراو.

 تێبینی 
 گۆڕانگاری یان جێگۆڕکێ لەنێوان دەنگی و پیتی( ب)، ( ڤ) و ( و) لە وشەو شێوە زارەکانی زمانی کوردی دیاردەیەکە لە دیاردەکانی زمانە هیندو ئەوروپییەکان. 
وێژە/wêj: نتـ:[ وێژ+ ئە] 
1 . گۆیایی : هێزی ئاخاوتن و ژێکەیشتنی گشتیەکان. 
2 . وتار، دەقی ئەدەبی 
وێژەر/wêjer: نتـ: هۆنەر( ع : شاعیر و ئەدیب)
وێژان/wêjan: ن: ووتن _ وتن، گوتن.{ خاڵ، ب 3، ل، 338}
وێژاندن/wêjandin: کتپ: قسەکردن.
وێژانن/wêjanin: کیپ:[ ئەردە] وێژاندن :c قسەکردن، بێژتن، گوتن. 
وێژنە/wêj: ن: بۆێژ : بگۆ، قسەکەر. 
وێژەنووس/wêj: نت، نفا:[ وێژە+ نووس] وێژەنووس: کەسی نووسەرە لە بواری وێژەدا.
وێژیاگ/wêj: ن: 
گوتراو، وتراو
بێژراو
وێژین/wêj: کتن: گوتن، وتن. 
وێژینگ/wêj: نتـ:[ وێژ+ ئیگ] وێژنگ، وڕێنە
 تێبینی
 د. محەمەد نووری عارف، لە فەرهەنگی دیوانی شاعیران دا بۆ واتای( وێژ) :

1 – وێژتن : گوتن( گیو).

2 – وێژانن : گوتن، قسەکردن( هەژار)،

3 . ویژاندن : قسەکردن( خاڵ).

4 – وێژان : گوتن( د. ابراهیم پور).

5 – وێژ ( تەنها بەکار نایەت) / بوێژ : قسەکەر

:: قسەوێژ : قسەکەر ( مەردۆخ) : ل. 1007}.

 
بەدوێژ/bedwêj: ئانفا: بەدزوان، بەدگۆ : زوانتاڵ، زمانپیس، قسەڕەق.{ مەردۆخ، ب، ل، }
بەوێژە/bewêje: ن: وتەیەکە لەجێی وتەی(بالخاسە) بەکاردێنرێ

بوێژ/biwêj: ن: قسەوێژ: پاشگرێکە مانای« قسەکەر» دەدات.: بەتەنیا بەکارناهێندرێت.{ مەردۆخ، ب، ل، }

خەراووێژی/wêj: ن: خەراو وتن. 

ڕاس وێژ/wêj: ن: ڕاست بێژ، ڕاست وێژ، راستگو.{ هەنبانە بۆرینە، ، } 

زۆروێژ/wêj: ن: زۆربێژ.{  مەردۆخ}

وتەوێژ/wêj: ن: قسەکەر

وت و وێژ/wêj: ن: قسەکردن:

نووسیاری وێژەزا/wêj: ن:

.

________________

وێژ ² /wêj: جنـ: خۆی، بۆ خۆی، وێش

 تاک   کۆ 
  کەسی یەکەم    وێژم   وێژمان
  کەسی دووەم    وێژت   وێژتان
  کەسی سێهەم    وێژی   وێژن
وێژان/wêjan: ن: خۆیان.
وێژتان/wêj: ن: خۆتان. وێتان. 
وێژم/wêj: ن: دەڵێم، دبێژم، ئەوشم.

وێژمان/wêj: ن: خۆمان، وێمان، ئەم بخۆ. 

وێژن/wêj: ن: ئێژن، دەبێژن، دەڵێن. 
وێژننە/wêj: ن: قسەکەر، بێژەر. 
وێژنگ/wêj: ن: بێژنگ، چۆرت، وەنەوز، خەونوچکە

.

.

__________

وێژ ³  /wêj: ن: کەسێ کە لە دابێژتن دا زۆر خێرایە. 

وێژان/wêjan: کتن: دابێژان. 

وێژانن/wêjanin: کیپ:[ ئەردە] وێژاندن : دابێژتن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، }
  

ئاردوێژ/wêj: ن: دابێژ

کاوێژ/wêj: ن:[ کا+ ئاوێژ] جاوین، جوون.  

.

.

__________

سەروێژکردن/wêj: کتن: ڕووخاندن و وێرانکردنی شوێنێک.{  مەردۆخ،  ، }

.

.

___________

وێژ/wêj: ن: مەردوومی وڕی بێ ھۆش. 

گێژ و وێژ/wêj: ن: حۆل و گێل. 

وێژیاو/wêj: ن: وێژیاگ، دابێژراو{ مەردۆخ، ب، ل، }

وێژە : سیرمەیەکی درێژە لە تەنگی ئەسپ دەچێت، کە یەکێکە لە ئامرازی جووت کردن.
وێژە : زویلی چەرمی خۆشکراوە
وێژە : وێژانبەری پێ دەبەسترێ بەنیلەوە
موزەخرەف وێژی/wêj: ن: وڕلێدان، چناکەشکانن، هەڵیتەتن، ژاوەژاوکردن، قسەی هیچوپووچ کردن.{ مەردۆخ، ب، ل، }

.

.