پێکەن/pêken: نتـ:[ پەهلەوی: خەندەن _ خەندییتەن][ پێ+ کەن( کەنین : خەنین)] خەننێسێ( ل)، کەنین( کباک)، خوڕی، پەنەخوڕی( هـ) : کرانەوەی لێوەکان و هاتنەدەری دەنگێک لە گەروو لە خۆشیان یان لەبەر بیستنی گاڵتە، دەرباینی شادی و خۆشی بە قاقا وکەنین گریان.
پێکەنۆک/pêkenok: ئانتـ:[ پێ+ کەن+ ئۆک] پێکەنین، ئاوڕوۆک، قەرفۆک، قردک.
پێکەنین/pêkenîn: ن:[ پێ+ کەنین] پێخەنین، حیلکەحیلک، تریقە، قوڵپە، کەنوو : دەمکردنەوە و گەشانەویەکە لە دەم و ڕووی مرۆڤدا پەیدا دەبێت، بەهۆی بینین یا بیستنی شتێکی خۆشەوە.
پێکەنین/pêkenîn: کتن: خەنین(دەر)، دانەقاقای پێکەنین، قاقاکردن، پێخەنین، حیلکەحیلککردن، تریقانەوە _ تریقەکردن، کەنووهاتن _ کەنین(فە)، گارەی پێکەنین، دانەهاڕەی پێکەنین، پەیخەندین، گرژینەوە.
پێکەنیناوی/pêkenînawî: نچ:[ پێکەنین+ ئاوی] گەپاوی.
1 . سەیر، سەیروسەما.
2 . مایەی پێکەنین.
3 . گاڵتەجڕا.
پێکەناندن/pêkenandin: کتپ: کەناندن.
پێکەنین دەر/pêkenîn der: ئانتـ: لێبوک.
پێکەنین دەری/pêkenîn derî: نچ: لێبوکی.
دەم بەپێکەنین/dem be pêkenîn: ئانتـ: دەڤکەن، دەڤکەنۆک، ڕووخۆش.
بەقاقاپێکەنین/be qaqa pêkenîn: ئانتـ:[ بە+ قاقا+ پێ+ کەنین] تریقاندن.
تریقەی پێکەنین/tirîqey pêkenîn: نتـ: قاقای پێکەنین.
.
.
.
.