زەردەواڵە/zerdewaľe: ن:[ زیند] زەندەواڵە، هەنگەژاڵە ، زەرباڤ، زەردەزیڕە، زەرگەتە : جوورێکە لە پۆلی مێروو. جەستەیەکی باریک و کەمەرێکی تەنک و باڵەکانیان ناسراون کە لە کاتی پشوودان بە درێژایی دەچمێن. تایبەتمەندییە فیزیکییە کانیان جیاوازە. ھەندێک جۆری هەیە ڕەنگیان گەشاوەیە، بەشێوەیەکی ڕەش و زەرد دەرەکەون. ھەندێکی تریش بریقەیەکی کانزاییان ھەیە. زەردەواڵەکان نێچیرن و بەشێوەیەکی سەرەکی لە مێروو و جاڵجاڵۆکە دەخۆن. ھەروەھا بۆ ھەندێک ڕووەک گەردەنکەری گرنگن. بەشێوەکی گشتی زیندەوەرێکی شەڕانگێز نین، بەڵام لەوانەیە کاتێک ھەست بەمەترسی دەکەن یان ئەگەر ھێلانەکانیان تێکچوو، چزوو بەکاربێنن. چزووەکانیان دەتوانێت ئازاربەخش بێت و لەوانەیە ببێتە ھۆی کاردانەوەی حەساسییەت لە ھەندێک کەسدا. بە گشتی زەردەواڵە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ئیکۆسیستەمدا.[ ئینگـ: hornet ،Wasp]. 

  پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification  
 Kingdom  Phylum  Class  Order  Family   genus
 فەرمانڕەوایی  هۆبە پۆل  پلە  خێزان  چەشن 
 Animalia Arthropoda Insecta  Hymenoptera  
 جیهانی زیندەوەر     مێروو   زەردەواڵە

شارەزەردەواڵە/şarezerdewaľe: نتـ:[ شار+ ئە+ زەردەواڵە] کونێکە زەردەواڵە هێلانەی تێدا کرد بێت.{ خاڵ، ب، ل }

.

.

.