لۆخ ¹ /lox: ن:[ د][ توێ] توێخ، توێژ، لۆچ.
1 . پێستێکی تەنکە لەناوەندی گۆشت و پێستی گیانداردا. { خاڵ، ب 3، ل، 242}
2 . پەردەی تەنک نێوان گۆشت و پێستی زیندو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، }
.
.
_______________
لۆخ ² /lox: ن:[ کەش]
1 . کەڕەپوو : بەفرێکە بەهۆی باران یا گەرماوە ئاوی لێ هەڵنشتبێ.{ خاڵ، ب 3، ل، 242}
2 . بەفری شل کە زوو دەتوێتەوە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، }
.
.
___________
لۆخ ³ /lox: ن:[ سەز] جێگەی ئامراز
فیشەک لۆخ : فیشەک لغ.
.
.
___________
لۆخ 4 /lox: ن: شیرنی خەرمان سووربوون
.
.
___________
لۆخ 5 /lox: ن:[ ڕوو]
1 . گوڵی وشکی قامیش
2 . داری گەندەڵ
.
.
_____________
لۆخ 6 /lox: ن:[ زیند] مشک.{ هاورێ جەلال}
.
.
.
.