لەشکر ¹ /leşkir: ن:[ سەز]
1 . کۆمەڵی سەرباز.[ ئینگـ: army . troops]{ خاڵ، ب، ل، }
2 . سپا _ سوپا : کۆمەڵێ زۆر لە چەکداران.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 772}
:: تکایە ئیتر بەسە، کورد مەکەنە کەوا سووری بەر لەشکر.
لەشکر/leşkir: ن:[ سەز]
لەشکرئارا/leşkirara: نتـ:[ سەز] گەورەی لەشکر، سەرلەشکر.{ خاڵ، ب، ل، }
لەشکرەوان/leşkirewan: نتـ:[ سەز] سالار، سەرکردە، سەرلەشکر، فەرماندەی لەشکر.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 519}
لەشکربەز/leşkirbez: ف:[ سەز] ئۆردووبەز: جێگەی حەسانەوەی لەشکر لە شوێنێ.
لەشکربەزکردن/leşkirbezkirdin: کتپ:[ سەز] دابەزین و حەسانەوەی لەشکر لە شوێنێک.
لەشکربەزێن/leşkirbezên: نفا:[ سەز] بریتییە لە ژنی سەڵیتەی زماندرێژ.
لەشکردار/leşkirdar: ئانتـ:[ سەز] لەشکرەوان.
لەشکرداریی/leşkirdarîy: نچ:[ سەز] سوپاداریی، لەشکرزیی( کباک){ گیو، ل، 834}.
لەشکرشکێن/leşkirşikên: نفا:[ سەز] مەردوومی ئازای جەنگاوەر، شەڕکەری زۆر ئازا.
لەشکرکاری/leşkirkar: نچ:[ سەز] کۆکردنەوەی لەشکر و هێنان وبردنی.
لەشکرگا/leşkirga: نتـ:[ سەز] جێگەی لەشکر، بنکەی سوپا.
لەشکری/leşkirî: نچ:[ سەز]
1 . هەرتشتێک پەیوەندی بە لەشکرەوە هەبێت.
2 . چەکدارێ کە دەگەڵ لەشکرە.
.
.
____________________
لەشکر/Leşkir: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ ڕەگەزی نێریینە.
.
.
______________________
لەشکری ³ /leşkirî: نچ:[ مۆسیقا] قامێک و بەیتێکی بەناوبانگە.
.
.
.
.