پەنگ/penig: ن: پۆل، سکڵ.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 125}.  

پەنگر/pengir: ن:

1 . سکڵ، پۆلو. 

2 . [ تشت] ماشە، مقاش.

پەنگرکێش/pengir: نفا: بێڵۆکەی ئاسنی سەرخوار کە سکڵی پێ دەردێنن. 

پەنگل/pengir: ن: پۆڵو. سکڵ. 

پەنگلکێش/pengir: نفا: پەنگرکێش. 

 

.

.

____________________

پەنگ/penig: ن: دەرسی عیبرەت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 125}.  

.

.

____________________

پەنگ/penig: ن: فریو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 125}. 

پەنگ پێدان/penig: کتپ: فریودان و سوکایەتی بەسەرهێنان.  

.

.

____________ 

پەنگ/penig: ن: ماشەرەبەن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 125}.  

.

.

______________________

پەنگ/penig: ن: داوێستان و کشانەوەی ئاو، هێق خواردنەوەی ئاو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 125}.

پەنگاو/pengaw: نتـ: ئاوی ڕاوەستاو. 

پەنگخواردنەوە/penig xwardinewe: کتن: ڕاوەستان و کشانەوەی ئاو.  

پەنگهین/pengihîn: ئان:[ کباک][ پەنگ+ هین] بەهەوڕ، بەفیز : پەنگ خواردنەوەی ئاو.

.

.

.

.