تێراڤ/têr: ئانتـ:[ کباک] تێراو.

تێراو/têraw: ن:[ کشت][ تێر+ ئاو] ناتینوو.{ مەردۆخ، ب، ل، }

1 . دار و درەخت و شنیایی تەڕ و پاراو.{ خاڵ، ل، }

2 . سەوزە و دەغڵی نەتینوو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 173} 

3 . گیاندارێک یان مرۆڤێک كە هەتا ئاستی تێنوایەتی شكان ئاوبخاوتەوە.

4 . حاڵی شینا وەرد و دەغڵ و دانێک كە باش ئاودابێت. پراو، تەڕوتازە، ڕەنگین، دژی تینووێتی، بەراو، پڕاڤ.

{

شیرین و تێراو و تەڕ، بەستەی لەباری”ھێمن”ـە
گەرم و ناسک، ھەست و سۆزی نادیاری”ھێمن”ـە
کاروانێکی لە شیعری سوار دەبینم دێ لە دوور
کاروانچی ئاشنایە، سەرقەتاری”ھێمن”ـە

}{ هێمن}

تێراوبوون/têrawbûn: کتن:[ کشت][ تێراو+ بوون]

1 . پڕاوبوون، ترهان، ئاوداربوون، دەغڵ و شیناوەردێک كە بەڕادەی پێویست ئاودار بێت.

2 . بڕشكاندن : ئاوخواردنەوە هەتا ڕادەی تینوایەتی شكان، پێویستی بەئاوی زێدەنەبوون.

تێراوکردن/têrawkirdin: کتپ:[ کشت][ تێراو+ كردن] ڕێوساندن : ئاودان بەڕادەی پێویست.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 368}

تێراونەبوون/têrawnebûn: کتن:[ کشت] 

{

تێراو نه‌بێ
هۆرپڕووسقیێ فره‌ته‌ریچ
نه‌مامسانوو پیره‌باخی
نه‌ به‌ ئاوه‌وه‌ كۆنه‌ جۆگێ
نه‌ به‌ قڕه‌و میراوه‌كه‌و دیوه‌خانی
نه‌ وارانوو هه‌ورێ سیاوی!
تا ئا وه‌رزه‌
په‌پووله‌كێ له‌تشا گرت‌ و
هۆرشاكه‌نده‌
شكڵه‌ و گیانوو شاجۆگه‌لێ وه‌شه‌ویسی
باخ بووژیاوه‌
ئاسمانش گرت چه‌پڵه‌ڕێزان
په‌ی هۆرپڕای ره‌شبه‌ڵكوو مریچڵه‌ زه‌ردا و
بوه‌ی مه‌سه‌و گاو گۆراڵی

}{ رئوف محمودبور/ دزلى }

تێراوی/têrawî: نچ:[ کشت]

1 . تاسەشکان لە ئاو.

2 . نەتینوویەتی : گەش و شەق و لەسیسی بەدوور. 

تێراویی/têrawyî: نچ:[ تێراو+ ئیی] تێراوبوون، پێویستی بەئاوی زێدەنەبوون، پاراوی، ئاوداری، تەڕوتازەیی.

.

.

.

.