کۆن/kon: ن:

1 . ئەنتیکە، کەڤن _ کەون، چەپرەک_ چەپلەک، پێچەوانەی نوێ.[ ئینگـ: old] 

:: کۆنکیلە. 

:: نەوەی نوێ بەهزری کۆن. 

2 . شتی زۆر ماوە.{ خاڵ، ل، 372}. 

3 . [ کباک] کەڤن: Kevin.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 394}

4 . لە دەمێکەوە هەیە.[ ئینگـ: old line] 

کۆنە/kone: ئان، ن:[ تشت] 

1 . پرتاڵ، پرتک، پرتۆکاو، پڕتۆڵ، پڕوپیتاڵ، پڕیۆک، تیتۆڵ، ڕندۆل، کەونە؛ تشتی کۆن، کاڵای کۆن :  .

2 . [ کباش، ل] ئاگردان

کۆنەباو/konebaw: ئانتـ:[ تشت] [ ئینگـ: old fashioned]{ فەرهەنگی ئازاد، ل، 613}

کۆنەبییەی/konebîyey: کتن:[ هـ] کۆنبوون.{ وشەنامە، ل، 769}.  

کۆنەبییەیۆ/konebîyeyo: کتن:[ هـ] کۆنبوونەوە.

کۆنەپارێز/koneparêz: ئانفا:[ ڕامیا] کۆنەپەرست.{ ڕێژگە، ل، 212}.  

کۆنەپەرتووک/konepertûk: ئانتـ:[ مجـ] کۆنەکتێب : بریتییە لە مرۆڤی بە ئەزموون دنیادیتوو.

کۆنەپەرست/konperist: ئانفا:[ ڕامیا] کەسیکە کە بیروباوەڕی کۆنی خۆش بوێت با ناڕەواش بێت. 

کۆنەپەرستی/konperistî: نچ:[ ڕامیا] پەرستنی باوی کۆنی ناڕەوا. 

کۆنەپرس/konepiris: ئانفا:[ هـ] کۆنەپەرست. 

کۆنەپرسی/konepirisî: نچ:[ هـ] کۆنەپەرستی. 

کۆنەپۆش/konepoş: ئانفا:[ هـ] کۆنەپۆش : کەسێکە کە هەر بەرگی کۆنە یان بەکارهێندراو لەبەر بکات. 

کۆنەپۆشی/Konepoşî: نچ:[ هـ][ کوردستان]  کۆنەپۆشی: تیرەیەکە لە تیرەکانی کورد، لەناوچەی پێنجوێن دادەنیشن.{ خاڵ، ل، 373}. 

کۆنەپیاو/konepiyaw: ئانتـ: پیرەپیاو: پیاوێکە لە نێوان گەنجی و پیری دابێت و ژنی نەمابێت. >< کۆنەژن. 

کۆنەچەکمەڕەق/koneçekimeřeq: ئانتـ:[ کۆنە+ چەکمە+ ڕەق] بریتیییە لە پیاوەی بووەی لێکەوتووی بەفیز. 

کۆنەحیز/koneĥîz: ئانتـ:[ هـ] کۆنەحیز. 

کۆنەخواز/konexwaz: ئانفا:

کۆنەدڕ/konediř: ئانفا:[ هـ] کۆنەدڕ. 

کۆنەدڕی/îkonediř: نچ:[ هـ] کۆنەدڕی. 

کۆنەدز/konediz: ئانتـ:[ هـ] کۆنەدز. 

کۆنەڕا/koneřa: نتـ:[ هـ] کۆنەڕێ. 

کۆنەڕاوچی/koneřawçî: نتـ:[ هـ] کۆنەڕاوچی. 

کۆنەژەنی /konejenî: ئانتـ:[ هـ] کۆنەژن، پیرەژن. 

کۆنەڕاوکەر/koneřawker: ئانفا:[ هـ] کۆنەڕاوکەر. 

کۆنەژن/konejin: ئانتـ: پیرەژن: ژنێکە لە نێوان گەنجی و پیری دابێت و مێردی نەمابێت. 

کۆنەساڵ/konesaľ: نتـ:[ هـ] پیر، کۆنەساڵ. 

کۆنەسوار/konesiwar: نتـ:

1 . [ هـ] کەسێکە لە کۆنەەوە سواربێت. 

2 . [ وەرزش][ کباش، کرما] کەسێکە لە زۆرخانە دومەڵەک لێبدات. 

کۆنەفرۆش/konefiroş: ئانفا: کەڤنەفرۆش، گەڤنەگیر، کەونەفرۆش: کەسێکە کە پیشەی هەر کڕین و فرۆشتنی تشتی کۆنە بێت.{ خاڵ، ل، 373}.  

کۆنەقینی/koneqînî: نچ:[ هـ] کۆنەقین.

کۆنەکردن/konekirdin: کتپ: کەڤنەکرن. 

کۆنەگمێز/konegimêz: ئانتـ:[ هـ] کۆنەگمێزە : کنایەیە لەو کەسەی، کە میزدەکات بەخۆدا. 

کۆنەلان/konelan: نتـ: لانی کوێرە، کۆنەهێلانە.>< گەرمەلان.{ ڕێژگە، ل، 212}. 

کۆنەمەشک/konemeşik: ئانتـ:

1 . کۆنەحیز.

2 . [ مجـ][ باڵ] بێزات، بێغیرەت.

کۆنەوەرش/konweriş: ئانفا:[ هـ] کۆنەفرۆش. 

کۆنەونەوە/koneûnewe: نتـ:[ هـ] کۆنە و نوێ. 

کۆنەونەوە کەرڎەی/koneûnewekerđey: ن:[ هـ] کۆنە و نوێ کردن : گۆڕینی جل و بەرگ و هەرجارێک دەستێکیان لەبەربکرێت. 

کۆنەهووشال/konehûşal: ن:[ هـ] کۆنەفشەباز، کۆنەفشەکەر. 

کۆنەیی/koneyî: نچ:[ هـ] کۆنی، کۆنیەتی. 

کۆنبوون/konbûn: کتن:[ کناو] کۆنەبییەی( هـ)، کەونبوون، کرمنشین.{ گیو، ل، 783}. 

کۆنکردن/konkirdin: کتپ:[ کناو] کەونکردن، کرمنشاندن.

کۆنشناس/konşinas: نتـ:[ کناو] مێژووزان، ئەنتیکەناس. 

کۆنشناسی/konşinasî: نچ:[ کناو] مێژووزانی، ئەنتیکەناسی. 

کۆن و بێواتا/kon û bêwata: نتـ: قسەی پەرپووت، قسەی کۆن.  

کۆن و دڕاو/kon û diřaw: نتـ:

کۆنینە/konîne: ئاکتـ: شتی زۆر کۆنی مێژوویی. 

کۆنینەناس/konînenas: نفا: دێرینەناس.{ ڕێژگە، ل، 212}. 

جیهانی کۆن/cîhanî kon: نتـ: بریتیی بووە لە کیشوەری ئەوروپا، ئاسیا و ئەفەریقا. [ ئینگـ: old world]{ فەرهەنگی ئازاد، ل، 614}

زۆرکۆن/zorkon: نتـ:[ ئینگـ: oldish]

کەلاوەکۆن/kelawekon: نتـ:[ کە][ کەلاوە+ کۆن] کەییل، کەلارەکۆن.{ گیوی، ل، 761}

نەختێک کۆن/nexitêk kon: نتـ: دێرین.[ ئینگـ: olden]

نیشتیمانی کۆنی کۆچەر/nîştîmanî konî koçer: نتـ:[ ئینگـ: old country]

هی کۆن/hî kon: نتـ:

.

.

______________

کۆن/kon: ئام:[ هـ] کوا _ کووا، کوانێ _ کووانێ، کووێن.{ وشەنامە، ل، 768}.{ گیو، ل، 783}

کۆنی/konî: ن:[ هـ] تۆ کوایت.{ وشەنامە، ل، 769}. 

ج کۆن/ci kon: ئام:[ هـ] لە کووێیە ؟ . { گیو، ل، 783}

.

.

_______________

کۆن/kon: ن:[ کباک] جان قۆن: can Qon.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 394} 

.

.

_____________

کۆن/kon: ن:[ کباک]

1 . خیڤەت : Xîvet، چادر: Çadir.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 394} 

2 . ڕەشماڵ.{ فەرهەنگی کانی، ل، 397}. 

.

.

____________

کۆن/kon: ن:[ کباک] کون. 

کۆنەبەفر/konebefir: ن: چاڵەبەفر. { فەرهەنگی کانی، ل، 397}. 

کۆنەبا/koneba: ن: کونەبا. 

.

.

.

.