ڕۆژگار ¹ /řojgar: ن:[ کات][ ڕۆژ+ گار]
1 . ڕۆجیار( د)، ڕۆچیار، ڕۊچگار و ڕۊزگار و ڕۊگار: ڕۊزیار نیا هەورامینە{ خاڵ، ب 1، ل، 219}{ وشەنامە، ل، 524}
1 . 2 ڕوچکار، ڕووژێار، زەمان، لە ئەوستا( روچکار:ruçkar) نوسریاس){ فەرهەنگی باشوور، ل، 401}
2 . کاتی ڕووناک لە ڕۆژهەڵاتنەوە تاکو خۆرئاوابوون.
{
ڕۆژگار شێواوترە یا زوڵفی تۆ یا کاری من
خونچە تەنگە یا دەمی تۆ یا دڵی بیماری من !
}{ قانع }
یان
{
3. ڕۆژگار بە واتەی زەمانەیە، بەواتەی گەڕی رۆژ نییە.
:: ڕۆژگار هات و ڕۆژگار چوو، یەکترمان دیتەوە.
لە فەرهەنگی کوردواتەنی ماموەستا ع. ع. شەونم |
کەچەڵەی سازگار دنیایە و ڕۆژگار |
ئەمڕۆ تۆ لەخۆشى دایت و ئاوڕ لەمن نادەیتەوە لەوانەیە سبەینێ کار بەپێچەوانەوە وەرگەڕێت |
ڕۆژگارپەرست/řojgarperist: ن:[ ڕوو] ڕۆجیارپەرست، خۆرپەرست، گوڵەبەڕۆژە.{ خاڵ، ب، ل، }{ هەمبانەبۆرینە، ل، 352}{ گیو، ل، 501}.
ڕۆژگارپەرستی/řojgarperistî: نچ: خۆرپەرستی.
ڕۆژگارزان/řojgarzan: نفا: ڕۆژگارناس، مێژوووان.{ گیو، ل، 501}.
ڕۆژگوڕ/řojguř: نفا:[ کات][ ڕۆژ+ گوڕ( گوڕخواردن)] بۆ سەردەم بەکاردێت لەبەرئەوەی ڕۆژ لە زمانی کوردییدا بۆ خوڵی تەواوی گۆی زەوی لە دەوری خۆی بەکاردێت. گوڕ لە گوڕخواردنی ڕۆژ و شەو هاتووە.
تێبینی |
تازە وشەی رۆژگۆر دەبینم، تا ئێستە نەمبیستبوو. ئایا ئەمە وشەیێکی رەسەنە یان دروستکراوە؟ |
هەیام/heyam: ن:[ کات] ڕۆژگار، عەیام.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 1012}.
.
.
_____________
ڕۆژگار/Rojgar: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ ڕەگەزی نێریینە.
.
.
.
.