زڕەکەو/ziřekew: نتـ:[ باڵ][ زڕ+ ئە+ کەو] پۆڕ( ئەردە)، سوورەباڵە، سوێسکە، کەوچییر : باڵندەیەکە لە کەو بچووکترە لە خێزانی قەرقاوڵ. درێژییەکەی 30 سم ، باڵی کورتە و کلکلی خورمایی ڕەنگ و کورتە.[ لا : Perdix perdix]{ خاڵ، ل، }
:: کەوی لێ بۆتە زڕەکەو( پپ) : لەشپرزەیى خۆیا شت لەیەکتر جیا ناکاتەوە.{ فەرهەنگی کوردواتەنی}
تێبینی |
لەهەندێک ناوچە بەهەڵە پێی دەڵێن کەوسووس یان سۆسکە. لە کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا بە سروشتی ئەژی. لە باکووری کوردستان و لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە بەڵام لە بەشەکانی دیکەی کوردستان نییە. |
سروشتی کوردستان |
.
.
.
.