دۆکڵیو/dokiľîw: ن:[ جاف][ خوار] دۆخەوا، دۆخوا: چێشتێکی بەلەزەتی بەھارییە لە کوردستان، لە ھێندێک ناوچەدا تەنیا پوونگە‌ی تێدەکەن و لە ھێندێک ناوچەی دیکەدا گیای کوێستانی وەک کوڕادە و ھیتری تێدەکەن. ئەم خواردنە یەکێک لە کۆنترین خواردنەکانی کۆمەڵگای کوردەوارییە. بەتایبەتی لە لادێ و ھەوارگەکاندا، لەو شوێنانە کە گیای بەھاری زۆرە ئەم چێشتە تا کۆتایی بەھار زۆرجار دروست دەکرێت. لە بەر ئەوە دۆی تێدەکەن ناوی دۆخوا و دۆکولیویان لێناوە.

دۆکوڵیو/dokiľîw: ن:[ خوار] دۆخەوا.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 304}

   شێوازی ئامادەکردنی دۆکڵیو 
 برنج ، دۆ یان ماست ، ئارد، خوێ و بیبەر.  پاش شووشتنی برنجەکه، لەگەڵ خوێ و چەند کەوچکێک ئارد و دۆ یان ماست، نۆک یان لەپە دەخرێنە ناو مەنجەڵێکی گەورەوە. 
 گیای دۆکڵیو( ترشۆکە، کەوەر، جەحفەری، شیوت، ڕیحانە، پیواز).  گیای وەک( ترشۆکە، کەوەر، جەحفەری، شیوت، ڕێحانە، پیواز) که پاکدەکرێت و دەشۆردرێت و ورد دەکرێت.
 نۆک، لەپە  پێشهکی دەبێت نۆکەکه یان لەپەکه کوڵا بێت
 شێوەی ئامادەکردنی  ئێستا هەتا ئاخرسەر- کە برنجەکە لەگەڵ دۆیەکە دەکولێت. دەبێت بەردەوام و بەبێڕاوەستان دەست،   بەکەوچکێکی گەورە، دۆکڵیوەکەمان لێکدەین بۆ ئەوەی هەڵنەگەڕێت.

 که برنجەکە کوڵا و جوان نەرمبوو ئاورەکەی دەکوژێنینەوە. 

 لەکۆتاییدا بەئەندازەی دڵخواز بیباری تێدەکرێت و جوان لێکیدەدەن.

هەمووجارێ کەبمانەوێت دۆکڵیوەکە بۆ ژەمێکی دیکە گەرم بکرێتەوە، پێویستە پەرداخێک یان دوانی ئاوی گەرمی تێبکرێت.

سوورەبنە/sûrebine: ن:[ ڕوو] سووراو، گیایەکە بۆ دۆکڵیو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 426}

.

.

.

.