کۆڵوو/koľû: ن:[ ڕوو]
1 . پەڵۆژی، پەڵۆش _ پەڵۆشە( هـ)، پەرۆش، پێلوژە، گەوون : گیایەکە گەڵای وەکوو گووێی تاجی وایە، قەراخی گەڵایەکانی وەکوو دەمی هەڕە( مشار)و دڕکاوییە، چەند گوڵێکی زەردی دڕکاویی دەردەکات، بنکی ئەم گیایەکی ئەستوور و درێژ و قژقژاویییە. شوێنێک کە داری کەم بێت ئەم بۆ سووتەمەتی بەکاردەهێندرێت.
2 . بنکی گیای تاڵووە لە شوێنی کەم داردا دەکرێ بە سووتەمەنی.{ خاڵ، ب، ل، }
3 . بنەتاڵو، بێخی تاڵە کە بۆ سووتانی زستانە دەری دەهێنن.{هەنبانە بۆرینە، ل، }
.
.
_______________
کۆڵوو/koľû: ن:[ خوار]
1 . مانە : جوونەک نانێ تەنوورێیە : cûnek nanê tenûrê ye.[ کرمانجی باكوور : kollû].
2 . پارچە نانێکە کەوتبێتە ناو تەنوورەوە و لۆچ بووبێت وهەلپڕووزا بێت.
3 . هەویری لەناو تەندووردا سووتاو.{ هەنبانە بۆرینە، ل، }
{
کۆڵوو کۆڵیت نانێوە بێ ئاردیش
خاکوو چیروو پایات مەکیش
سۆڵایی گیانیت و ئاویش
ئارەقوو دلێ شانات دارێش
پێشەو دەس و ڕانات ئاویرەکەش
خەم و ئاورایی زاڕوڵات ساجش
سینەو براو و تاتە و ئەداو واڵات.
ئەستێوڵک/estêwľik: ن:[ تشت] ئاسنێکە بۆ ئاگر تێک وەردان، بۆ کۆڵوو لە تەندوور دەرێنان.
.
.
.
.