سواغ/swaẍ: ن:
1 . ساو، سواخ، سواق : بکەری کاری ساوین.{ وشەنامە، ل، 582}
2 . حەڕی( هەڕی) پیاماڵین.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 422}.
سواغدان/swaẍdan: کتپ:
1 . ساودای.( هـ)، سواخ کێشان( کناو).
2 . حەڕی ماڵین بەدیوار و خانوودا. قوڕساوێن بەدیواردا.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 422}.
سواغدەر/swaẍder: نفا: ساودەر، ساودەرە.( هـ).
سواغدران/swaẍdiran: کتپ:[ کارابزر] ساودریای.( هـ).
سواغدراو/swaẍdiraw: ئانفا: ساودریا، ساوکریا( هـ).
سواغکەر/swaẍker: ئانفا: ساوکەر.( هـ).
سواغ کران/swaẍkiran: کتپ: ساوکریای.( هـ)
سواغکراو/swaẍkiraw: ئانفا: ساوکریا( هـ).
سواغ کردن/swaẍkirdin: کتپ: ساوکەرڎەی.( هـ).
ماڵنج/maľinc: نتـ:[ پیشە][ تشت][ تەختە]
1 . ئامرازی لووسکردنی سواغ.{ هەنبابەبۆرینە، ل، 795}.
2 . ماڵە : ئامرازی قوڕلووسکردن.{ هەنبابەبۆرینە، ل، 795}.
3 . تەتە : تەختەیەکی چووک و ناسک کە گۆزە و دیزەی پێک لووس دەکەن لە کاتی دروستکردنیدا.
4 . لێسە : ماڵەی بەردین بۆ سواغ. { هەنبابەبۆرینە، ل، 782}.
.
.
.
.