کرم ¹ /kirm: ن:[ زیند]
1 . [ کباش] سنگ : جانەوەری خزۆکی بچووک.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 316}
2 . : گیاندارێکی بێ بڕبڕەیە؛ بەشێوەیەکی گشتی جەستەیەکی درێژ و ستوونی هەیە کە هاوشێوەی بۆرییە، هیچ ئەندامێکی نییە و بەزۆری چاویان نییە. گەلێک جۆری هەیە، زۆریان زیانبەخشن.[ ئینگـ: worm vermis, Heiminth]{ کەمالنامە، ل، 381}.
3 . جانەوەری خزۆکی بچووک کە لە ناو میوە،گڵ و گۆشتی گەنی پەیدا دەبێت.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 612}
4 . قورم، کورم( کباک) : گیاندارێکی باریکە کورت و درێژی هەیە، جۆری زۆرە. وەک : کرمی دەغڵان، کرمی نێوزگ، کرمی برینی ماڵات، بە ڕۆنی هەڵس چارەی دەکرێت.{ گیو، ل، 765}.
کرماوی/kirmawî: ئانتـ:[ کرم+ ئاوی] شتێ کە کرمی تێدا بێت.
کرمەڕێز/kirmeřêz: نتـ:[ زیند] کرم تێکەوتوو : بۆ لەش و برین دەگووترێت.
کرمەژەن/kirmejen: ئانتـ:[ زیند] کرمەژەنە، کرموژن، کرماوی.
کرم بەفر/kirm befir: نتـ:[ زیند]
1 . زوڵال: شتێکی کرم ئاسایە لەناو بەفردا، ئاوێکی ساردی تێدایە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 316}
2 . کرمەبەفرینە، زەڵال : جوورە کرمێکی سپییە بەقەد مەچەکی ئەستوورترە وچاوی ڕەشە منداڵان لە ژێر بەفریدا دەری دێنن لەسەر تەڵەبەردێکی دادەنێن دەمرێ و ووشک دەبتەوە ، پێستەکەی وەکو پۆدرە سپی و وردە تۆزێکی بکەنە ناو ئاوی گەرم وەک بەفراوی لێدەکات زۆرساری دەکات.{ گیو، ل، 765}.
کرم تێدان/kirm têdan: کتن:[ کرم + تێدان] کرماوی بوون.
کرم تێکەوتن/kirm têkewtin: کتن:[ کرم+ تێکەوتن] کرماوی بوون.
کرم خواردوو/kirm xwardû: ئانفا:[ کرم+ خواردوو] کرماوی.
کرمکیز/kirmkîz: نتـ:[ کرم+ کیز] ژانەزگ لە کرمەوە.
کرمن/kirmin: ئان:[ کرم+ ن] پیتۆ( کباک)، کرم تێدراو، کرمدار، کرمێون.
کرمۆکە/kirmoke: ئانتـ، ن:
1 . کرمی چکۆلە.
2 . [ خشڵ] کرمکە : خشلێکی بچووکە.
کرمۆڵ/kirmoľ: ئانتـ:[ کرم+ ئۆڵ] کرماوی، کرم تێکەوتوو.
کرموژن/kirmujin: ئانتـ: کرماوی.
کرم هەڵهێنان/kirm heľhênan: کتن:[ کرم+ هەڵهێنان] کرم لێ دروست بوون.، کرم لێ پەیدابوون.
:: ئەو گۆشتە کرمی هەڵهێناوە.
کرمێ/kirmê: ن:[ زیند] کرماوی
کرمی/kirmî: نچ:[ زیند] شێوەی کرم یان هەر تشتێک پەیوەندی بە کرمەوە هەبێت.[ ئینگـ: wormy vermiform]
هەندێ لە جۆرەکانی کرم لەسروشتدا |
کرمە ئەلقەیییەکان/kirme eliqeyîyekan: نتـ:[ زیند] کۆمەڵە کرمێکە لەشیان ئەلقە ئەلقەیە وەکو کرمی زەوی و زەرو. نزیکەی 15,000 جۆری هەیە لەسەر گۆی زەوی.[ ئینگـ: annelide]{ کەمالنامە، ل، 295}.
کرمە پانبووەوەکان/kirme panbuwewekan: نتـ:[ ئینگـ: platyhelminthes]
کرمە دەزوولیییەکان/kirme dezûlîyiyekan: نتـ:[ زیند] زۆربەیان مشەخۆرن، وەکو کرمی ئەسکارس لە ڕیخۆڵەی مرۆڤدا دەژێت.[ لا: nemathelminthes]{ کەمالنامە، ل، 352}.
کرمە سستە/kirme siste: نتـ:[ زیند][ کرم+ ئە+ سستە] جۆرە مارمێلکەیەکی بێ قاچە لە مار دەچێت، پێڵووی چاوی هەیە.[ ئینگـ: slow worm]
کرمەسوورە/kirm: نتـ:[ زیند] کرمێکی دەزووڵەیییە دەبێت هۆی نەخۆشی مریشک.[ ئینگـ: Gape worm]{ کەمالنامە، ل، 382}.
كرمەكوژە/kirmekuje: نتـ:[ ڕوو] گیانگیر.[ Bot :Aethusa Cynapium][ Fam :Umbelliferae].
کرم/kirim: ن:[ زیند][ کرم] [ ئینگـ : worm]
کرم کوژەکان/kirim kujekan: ن:[ کرم+ کوژەکان] [ ئینگـ : Antihelmintic]
کرمی ئارد/kirmî ard: نتـ:[ زیند] مێروویەکە لەسەر ئارد دەژێت.[ ئینگـ: Meal worm Asopia farinails]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی ئاورێشم/kirmî awrêşin: نتـ:[ زیند][ کرم+ ی+ ئاورێشم] کەکلێ، کرمی کەژۆکی، کرم هەورێشم، هاڵیە : جۆرە مێروویەکە لەسەر داری توو دەژێت، لیکاوەکەی هەودای ئاوریشمی سروشتی لێ دروست دەبێت.[ ئینگـ: silk worm]{ کەمالنامە، ل، 383}{ گیو، ل، 765}.
كرمی ئەسكارس/kirimî eskaris: نتـ:[ زیند][ کرمی+ ]دڕنە، کرمی ناوسک : کرمێکە درێژیییەکەی() ئینج دەبێت لە ریخۆڵەی مرۆڤدا دەژێت لە سەوزە و ئاوی پیسەوە دەگوازرێتەوە. [ ئینگـ: ascariasis , round worm]{ کەمالنامە، ل، 382}.
گواستنەوە | خواردنی هێلكەی كرمەكە لەگەڵ خۆراكدا، ریخۆڵە، خوێن، سی. لە رێگەی قوتدانەوە (ریخۆڵە). | |
نیشانەكانی |
لەنێو سی | كۆكە، بەڵغەمی خوێناوی. |
لەنێو ریخۆڵەدا | ئازاری سک، هەڵاوسانی سک، زۆربوونی حەزی خواردن! كەمخوێنی | |
گیرانی ریخۆڵە | ئەگەر كرمەكان كەڵەكەبوون | |
گیرانی بۆریی زراو و زەردوویی | ئەگەر سەركەوت بەرەو زراو |
کرمی ئەڵقەیی/kirm: نتـ:[ زیند] جۆرە کرمێکە لەشی لەچەند ئەلقەیەکی چوون یەک پێکهاتووە، وەکو کرمی زەویی واتا گڵ خۆرکە.[ ئینگـ: ring worm annelida]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی ئەنکستۆما/kirmî enkistoma: نتـ:[ زیند] کرمی پێچاوپێچ، کرمی قولاپیی، ماری ناوسک : کرمێکی قولاپدارە لە ڕیخۆڵەدا دەژێت؛ بێچووەکانی لە پێستی قاچ و دەستەوە دەچنە ژوورەوەی لەش.[ ئینگـ: spirooterus]{ کەمالنامە، ل، 382}.
كرمی ئەنگلستۆما/kirimî engilstoma: نتـ:[ زیند][ کرمی+ ]
گواستنەوە | لە خۆڵی گەرم و شێداردا هەیە، لەرێگەی پێستەوە دەچنە نێو لەش، خوێن و سی.
ئەو جۆرە كرمە لەرێگەی قوتدانەوە بەنێوپۆشی دوانزدە گرێ وە دەنووسێن و خوێن دەمژن. |
نیشانەكانی | ئازاری سک، كەمبوونی حەزی خواردن، بەدهەرسی، باكردن، سكچوون و دواجار كەمخوێنی. |
پشكنین | پشكنینی پیسایی تازە(بینینی هێلكەی كرمەكە) |
کرمی ئیكینۆكۆكەسم هایداتد/kirimî îkînokokesim hayidand: نتـ:[ زیند][ کرمی+ ] نەخۆشی توورەگەت ئاویی.
گواستنەوە | قوتدانی هێلكەكەی كە لەڕێگەی پیسایی سەگەوە دەكرێتە دەرەوە! هێلكەكە لە ریخۆڵەدا دەتروكێ، دەچێتە نێو ریخۆڵە، خوێن، جگەر، سی، دەوری دڵ و مێشک. | كیسی بچووكی دوو سانتیمەتری لەو شوێنانە دروست دەكەن |
نیشانەكانی | لەسی دا | بێ نیشانە، خوێن هێنانەوە، كۆكە، هەناسەتوندی. |
لەمێشك دا | بەرزبوونی پەستانی سەر: سەرئێشەی بەردەوام، بەیانیان زۆرە، رشانەوەی بەیانیان، تێكچوونی هەست یان جوڵە | |
لەجگەردا | پەستان خستنە سەر جگەر و لوولە خوێنەكان: ئازاری بەشی سەرەوەی سک | |
دەگونجێ لەشوێنی دیكەش بدات.. تەقینی كیسەكان بارێكی كتوپڕەو دەبێتە هەستیاریی خوێن (دابەزینی پەستانی خوێن، هەناسەتوندی |
كرمی ئینتەرۆبیەس/kirimî înterobiyes: ن:[ زیند][ کرم] كرمی دەرزیلەیی.
گواستنەوە | قوتدانی هێلكەی كرمەكە لەڕێگەی دەستەوە(كە پیس بووبێت بەخۆڵی نێو ماڵ و سەرجێگا)، هێلكە كە دەتروكێت و دەبێتە كرم، بەرەو بەشی كۆتایی ریخۆڵە باریكە دەڕوات. |
نیشانەكانی | منداڵەكە شەوانە كۆمی دەخورێنێ، خەوی لێ تێكدەچێت (شەوانە مێیەی كرمەكە دێت بۆ دەوروبەری كۆم و لەوێدا هێلكەكانی دادەنێ)،. خورووی دامێن و میزەچركێ لە كچدا. |
كرمی ئینتەمۆیبا/ kirimî întemoniya: ن:[ زیند][ کرم] دوو جۆر مشەخۆری ریخۆڵە هەن كە بە هەڵە پێیان دەگوترێ كرم، ئینتەمۆیبا( زەحیری) و جیاردیا، لەكاتێكی دیكەدا باسی ئەم دوو نەخۆشییە دەكەین.
– سپیبوونەوەی كوڵم پەیوەندی بەكرمی ریخۆڵەوە نییە، بەڵكو دیاردەیەكی پێستە بەنێوی.(ptyriasis alba)
کرمی باوەشێن/kirmî baweşên: نتـ:[ زیند] [ ئینگـ: fan worm]{ کەمالنامە، ل، 382}.
کرمی باوی/kirimî bawî: نتـ:[ زیند][ کرم+ ی+ باوی][ ئینگـ: Almond fruit wasp].
کرمی بەلهاریزیا/kirmî belharizya: نتـ:[ زیند] کرمی میزی خوێناوی.[ ئینگـ: schistosoma haematobium, bilhariza worm]{ کەمالنامە، ل، 383}.
کرمی پان/kirmî pan: ن:[ زیند] کرمی پانکەلە، کرمی پانۆلکە : وەک کرمی جگەر.[ ئینگـ: flat worm, platyhelminthes trematodes]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی پەنیر/kirmî penîr: نتـ:[ زیند] [ ئینگـ: cheese maggot, skipper]{ کەمالنامە، ل، 383}.
کرمی پلاناریا/kirmî pilnariya: نتـ:[ زیند] کرمێکی بچووکە سەرەکەی پان و سێ گۆشەیە، مشەخۆر نیە.[ ئینگـ: planaria]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی تەختە/kirmî texte: نتـ:[ زیند] گڕالک، مۆرانەی تەختە.[ ئینگـ: wood worm]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی تەربیلاریا/kirmî terbîlariya: نتـ:[ زیند] کرمێکە لە گەڵای ڕووەک دەچێت.[ ئینگـ: Turbellaria]{ کەمالنامە، ل، 382}.
کرمی تراچینیا/kirmî tiraçîniya: نتـ:[ زیند] جۆرە کرمێکە لە گۆشتی بەرازەوە بڵاودەبێتەوە بۆ مرۆڤ.[ ئینگـ: trichina]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرم تۆكسۆكارا/kirimî tokisokara: ن:[ زیند][ کرم] [ ئینگـ: worm]
کرمی جگەر/kirmî ciger: نتـ:[ زیند] پەپوولەی جگەر: کرمێکی مشەخۆرە لە جگەری مەڕ و ماڵاتدا دەژێت، تووشێ نەخۆشیی دەکات لە گەڵای درەخت دەچێت.[ ئینگـ: Liver fluke, fasciola hepatica]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی خاکی/kirmî xakî: نتـ:[ زیند][ کرم+ ی+ خاکی] کرمی گڵ : کرمە سوورە[ ئینگـ: Earthworm]
کرمی خەیار و ترۆزی/kirmî xeyar û tirozî: نتـ:[ زیند] کرمی شینایی.
کرمی دار/kirmî dar: نتـ:[ زیند] کوورمۆڵی، ماشۆت، مۆریانە، مۆرانە : جانەوەری دارخۆر.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 316}{ گیو، ل، 765}.
کرمی دانەوێڵە/kirmî danewêľe: نتـ:[ زیند] [ ئینگـ: Boll worm]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی دەرزیلەیی/kirmî derzîleyî: نتـ:[ زیند] کرمی قنگ، کرمی کۆم : کرمێکی بچووکی سپییە درێژییەکەی (1) سم دەبێت لە ریخۆڵە ئەستوورە و کۆمدا دەژێت، دەبێتە هۆی خوروویەکی زۆر لە کۆمدا.[ ئینگـ: pin worm, seat worm, oxyuriasis]{ کەمالنامە، ل، 382}.
کرمی دەزوولەیی/kirmî dezûleyî: نتـ:[ زیند] [ ئینگـ: thread worm, nematoda ribbon worm]{ کەمالنامە، ل، 381}.
كرمی ریخۆڵە/kirimî řîxoľe: ن:[ زیند] ئەگەر چارە نەكرا كار لە گەشەی منداڵ دەكات، بێزوو دروست دەكات (وەک خۆڵخواردن).[ ئینگـ: intestinal worm helminth]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی زەوی/kirmî zewî: نتـ:[ زیند] گڵەخۆرکە: کرمێکی ئەڵقەیەڵقەی سووری باریکە لەناو زەوی دەژێت؛ زەوییەکە هەڵدەگێڕێتەوە وە لەبەر ئەوە سوودبەخشە بۆ کشتوکاڵ.[ ئینگـ: earth worm, angle worm]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی سەگ/kirmî seg: نتـ:[ زیند] کرمێکە لە سەگەوە بڵاودەبێتەوە بۆ مرۆڤ لە لەشی مرۆڤدا توورەکە پەیدا دەکات هەندێک جار قەبارەی توورەکەکە دەگاتە قەبارەی پرتەقالێک و دەتەقێت و هەندێک جار دەبێتە هۆی مردنی کوتوپڕ.[ ئینگـ: echinococcus, hydatidcyst, taenia granulosa]{ کەمالنامە، ل، 382}.
کرمی سیستەسیركا/kirimî sîstesîrka: ن:[ زیند][ کرم] [ ئینگـ : worm]
کرمی شیستۆسۆما/kirimî şîstosoma: ن:[ زیند][ کرم] [ ئینگـ : worm]
کرمی سیی/kirmî sîy: نتـ:[ زیند] مەیتوولە، مارتوولە : کرمێکی کوشندەیە لە بۆریی سیی مەڕ و مالات و ئاژەڵدا دەژی.[ ئینگـ: lung worm]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی شیریتی/kirmî şîrîtî: نتـ:[ زیند] تینیا، کرمەتاکە، تاکەکرم، کرمە تاقانە، کرمی گوریسەجو: کرمێکە جاری وا هەیە درێژیییەکەی دەگاتە( 10) مەتر لە ڕیخۆڵەی مرۆڤدا دەژی لە ئەنجامی خواردنی گۆشتی بەرازە یا گا و مانگای نە کوڵاو دا دەکەوێت.[ ئینگـ: tape worm, taeia teania]{ کەمالنامە، ل، 382}.
کرمی شریتیی بەراز/kirmî şîrîtî beraz: نتـ:[ زیند] لەو کرمە شریتییەی کە بەشێک لە ژیانی لە لەشی بەرازدا دەباتەسەر.[ ئینگـ: tenia solium]{ کەمالنامە، ل، 382}.
کرمی فیلاریا/kirmî Fîlariya: نتـ:[ زیند] کرمێکی خڕی تەنکی بچووکە بەهۆی جۆرە میشوولەیەکەوە بڵاودەبێتەوە بۆ مرۆڤ.[ ئینگـ: filaria]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی قرتێنەر/kirmî qirtêner: نتـ:[ زیند] بریتییە لە میتۆلکەی هەندێک مێروو کە ئەندامی ڕووەک دەقرتێنێت.[ ئینگـ: جانکەر وۆرم]{ کەمالنامە، ل، 383}.
کرمی قرمز/kirmî qirmiz: نتـ:[ زیند] جۆرە مێروویەکە لەسەر داری بەڕوو دەژیی، مێیەکانی وشک دەکرێتەوە ڕەنگێکی سوور یان لێدەردەهێندرێت بۆ مەبەستی ڕەنگ کردن بەکاردێت.[ ئینگـ: cochineai insect]{ کەمالنامە، ل، 382}.
کرمی قیرپاچیی/kirmî qîrpaçîy: نتـ:[ زیند] کرمەقامچی: کرمێکە نزیکەی دوو ئینج درێژە سەرێکی ئەستوور و سەرێکی باریکە لە ڕیخۆڵە باریکەدا دەژی.[ ئینگـ: whip worm, trichuris]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی کەژۆکی/kirmî kejokî: نتـ: کرمی هەورێشم: کرمێکە( 8) سم درێژ و زەردە؛ گەڵاری داری( کیرۆک) دەخووات و لەنێو گەڵایەکانی دا دەژێت و هەرلەوێشدا قۆزقخەی ئاورێشم دەکات.{ گیو، ل، 765}.
کرمی کەوانەیی/kirmî kewaneyî: نتـ:[ زیند] مێروویەکی سەوزە زیان بە ڕووەک دەبەخشێت.[ ئینگـ:gamma noctua]{ کەمالنامە، ل، 382}.
كرمی کلک باریک/kirimî kilk barîk: نتـ:[ زیند][ کرمی+ کلک+ باریک][ ئینگـ: oxyuris]{ پەزیشکی، ل، 243}.
کرمی کلۆنۆرۆچیاسیس/kirmî kilonoroçiyasîs: نتـ:[ زیند] جۆرە کرمێکە لە ماسییەوە بڵاودەبێتەوە بۆ مرۆڤلە نیشانەکانی نەخۆشیی زەردوویی، سکچوون و ئازاری جگەر دەچێت.[ ئینگـ: clonorchiasis]{ کەمالنامە، ل، 382}.
کرمی گەدە/kirmî gede: نتـ:[ زیند] سنگ، مارتوولە.[ ئینگـ: stomach worm]{ کەمالنامە، ل، 383}.
کرمی گەنم/kirmî kîz: نتـ: پیتەبڕە : کرمێکە لە کێڵگەی گەنم پەیدا دەبێت.{ گیو، ل، 765}.
کرمی گوینیا/kirmî gwîniya: نتـ:[ زیند] کرمێکە بەرەبەرە گەورە دەبێت هەتا درێژییەکەی دەگاتە یاردەیەک لەژێر پێستی مرۆڤدا دەژی.[ ئینگـ: guinea worm] { کەمالنامە، ل، 382}.
کرمی لم/kirmî lim: نتـ:[ زیند] جۆرە کرمێکی درێژە لەناو لمی قەراغی دەریاکاندا دەژی.[ ئینگـ: nereis sand worm]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی لمۆزبەڕوو/kirmî limozbeřû: نتـ:[ زیند] کرمێکە لمۆزی لە بەڕوو دەچێت.[ ئینگـ: acron worm]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی لۆکە/kirmî loke: نتـ:[ زیند] مێروویەکی سەوزە زیان بە ڕووەکی لۆکە دەبەخشێت.[ ئینگـ: cotton worm]{ کەمالنامە، ل، 383}.
کرمی لوولەیی/kirmî lûleyî: ن:[ زیند] وەکوو کرمی زەویی و کرمی ئەسکارس.[ ئینگـ:Round worm ]{ کەمالنامە، ل، 382}.
کرمی ماریی/kirmî marîy: نتـ:[ زیند] جۆرە کرمێکی بچووکی دەزوولەیییە، نەخۆشیی ڕووەکی بلاودەبێتەوە.[ ئینگـ: microscoic worm , anguina tritici nematpdes]{ کەمالنامە، ل، 382}.
کرمی ماریی قەد/kirmî marîy qed: نتـ:[ زیند] مارۆکەی قەد: کرمێکی دەزوولەیی یە لەسەر ڕووەک دەژی و ژیانی پێدەبەخشێت.[ ئینگـ: stemeel worm]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی ماسی/kirmî masî: نتـ:[ زیند] جۆرە کرمێکە لە ماسی یەوە بڵاودەبێتەوە بۆ مرۆڤ.[ ئینگـ: fishs worm]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی مەدینە/kirmî Medîne: نتـ:[ زیند] کرمێکە لە هەندێک گیانداری توێکڵدارەوە( وەکوو کێچی ئاویی)دا دەکەوێت بۆ مرۆڤ بەهۆی خواردن و ئاوی پیسەوە لەژێر پێستدا دەژی خڕ و ساف و تەنک و سپی یە، سەرەکەی لەژێرەوە پێست کون دەکات و دەبێتە هۆی خووروو و ڕشانەوە و سکچوون و هەناسەتەنگی.[ ئینگـ: dracunculus Medina worm]{ کەمالنامە، ل، 382}.
کرمی مێو/kirmî mêw: نتـ:[ زیند] شانەی هەنگ : جۆرە مێروویەکە لەسەر مێوی ناو شانەی هەنگ دەژی.[ ئینگـ: wax worm]{ کەمالنامە، ل، 381}.
کرمی میزەڵدانی/kirmî mîzeľdanî: نتـ:[ زیند] یەکێکە لە هەنگاوەکانی گەورەبوونی کرمی شریتیی.[ ئینگـ: bladder worm]{ کەمالنامە، ل، 383}.
کرمی ناوبۆش/kirmî nawboş: نتـ:[ زیند] کرمی توورەکەیی.[ ئینگـ: ascheiminthes]{ کەمالنامە، ل، 383}.
دیشلی کرم/dîşlî kirim: نتـ:[ مێکـ][ دیشل+ ی+ کرمی][ ئینگـ: worm gear]
زووری/zûrî: ن:[ زیند] کرمە زلەی ناوسک: کرمی درێژی ناوزگ.
هەزارپێ/hezarpê: نتـ:[ زیند] گیاندارێکی جومگەدارە لە کرم دەچێت.[ ئینگـ: centipede]
.
.
________
کرم ² /kirm: ن:[ دەنگ] دەنگی داکرۆشتن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 612}
کرمان/kirman: کتن:[ دەنگ] بەددان کرۆشتن.
کرماندن/kirmandin: کتپ:[ دەنگ] داکرۆژتن.
کرمانن/kirmanin: کتپ:[ دەنگ][ ئەردە] کورۆتن _ داکرۆژتن، خرمانن.
:: کرماننی شەکر.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 316}
1 . خرمە، کرتە: دەنگی داکرۆشتن.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 316}{ هەنبانەبۆرینە، ل، 613}
2 . دەنگێکە لەکاتی چشتی ناسک خواردندا پەیدا دەبێت. گیانلەبەرانیش وەکوو ووڵاخی بەرزە، کەڵ، گامێش، ئاژاڵ و ڕەشەوولاخ؛ کە جوێ دەخۆن دەنگی کرمەیان لە زار دێت.
3 . مرۆڤیش؛ کە قەندی بکورژێنێ دەنگی کرمەی لێوە دێت.
کرمەکرم/kirmekirm: ئانتـ:[ دەنگ] دەنگی داکرۆشتن.
کرمەلێ هێنان/kirmelêhênan: کتپ: کرماندن : کە چتی( چشتی) ناسک بخورێت، کرمەی لێوە دێت.
کرمژن/kirmjin: ئانفا:[ دەنگ] دەنگی داکرۆژتن.
.
.
.
.